03:26 - 13/04/2019
پارتی سه‌باره‌ت به‌جێگری سه‌رۆكی هه‌رێم دڵنیایی ده‌داته گۆڕان
پارتی دڵنیایی ده‌داته گۆڕان كه به‌بێ ره‌زامه‌ندی ئه‌وان، هیچ پۆستێك له سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم نادرێت به یه‌كێتی.
به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی په‌یسه‌رپرێس له‌سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگاداره‌وه ده‌ستیكه‌وتووه، پارتی دیموكراتی كوردستان دڵنیایی داوه‌ته بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان كه به‌بێ ره‌زامه‌ندی ئه‌وان هیچ پۆستێك له‌سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم نادرێت به یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان.
سه‌رچاوه‌كه‌ی په‌یسه‌رپرێس ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، تا ئێستا بزوتنه‌وه‌ی گۆران سوره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ده‌بێت سه‌رۆكی هه‌رێم یه‌ك جێگری هه‌بێت و دانانی دوو جێگر بارگرانیه بۆ خه‌رجی گشتی و به‌هه‌ده‌ردانی سامانی گشتیه و نابێت له‌پێناوی هیچ حزبێك پۆست دابتاشرێت.
ئێستا بەهۆی ناكۆكی گۆڕان و یه‌كێتی پرۆسه‌ی په‌سه‌ندكردنی هه‌مواری یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم راگیراوه و یه‌كێتی داوای زیادكردنی جێگری دووه‌می سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌كات و گۆڕانیش ره‌تیده‌كاته‌وه، به‌پێی رێككه‌وتنی گۆڕان و پارتی پۆستی جێگری سه‌رۆكی هه‌رێم پشكی گۆڕانه.