کوردستان

02:48 - 13/04/2019

پرۆژه‌ى پارتى بۆ چاره‌سه‌رى كێشه‌ى جێگرى سه‌رۆكى هه‌رێم‌

پەیسەر

بڕیاره‌ شاندێكی دانوستانكاری پارتی له‌شاری سلێمانی له‌گه‌ڵ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و یه‌كێتی كۆببێته‌وه‌، په‌یسه‌رپرێس ناوه‌رۆكی پرۆژه‌یه‌كی پارتی ده‌رباره‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم ئاشكرا ده‌كات.

به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی په‌یسه‌رپرێس له‌ سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگاداره‌وه‌ ده‌ستیكه‌وتووه‌، بڕیاره‌ له‌ ئاینده‌یه‌كى نزیكدا، وه‌فدێكی پارتی به‌ سه‌رۆكایه‌تی نێچیرڤان بارزانی سه‌ردانی شاری سلێمانی بكات و له‌گه‌ڵ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان كۆببێته‌وه‌.

سه‌رچاوه‌كه‌ ده‌ڵێت، پارتی پێشنیاری ئه‌وه‌ ده‌خاته‌ به‌رده‌م یه‌كێتی، كه‌ به‌ یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی هه‌رێم بۆ كاروباری سه‌ربازی رازی بێت ئه‌گه‌ریش رازی نیه‌، بژارده‌ی دووه‌م هه‌ڵبژێرێت ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌ یه‌كێتی پۆستی جێگری سه‌رۆكی هه‌رێم وه‌ربگرێت و وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ بداته‌ گۆڕان، سه‌رچاوه‌كه‌ ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر یه‌كێتی ئه‌و دووپێشنیاره‌ی ره‌تكرده‌وه‌ ئه‌وه‌ پارتی ده‌ستده‌كات به‌ خوێندنه‌وه‌ی راپۆرتی كۆتایی ده‌رباره‌ی هه‌مواری یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم به‌بێ یه‌كێتی.

هه‌روه‌ها گوتیشى، یه‌كێتی داوای له‌پارتی كردووه‌ ده‌سه‌ڵاته‌كانی یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی هه‌رێم بۆ كاروباری سه‌ربازی بۆ روون بكاته‌وه‌، كه‌ ئایا جێگری دووه‌م ده‌بێت یاخود یاریده‌ده‌رى سه‌رۆك.

په‌سه‌ندكردنى هه‌موارى یاساى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم له‌ په‌رله‌مانى كوردستان راگیراوه‌، به‌هۆ داواكارى یه‌كێتى بۆ زیادكردنى جێگرێك بۆ سه‌رۆكى هه‌رێم و هه‌روه‌ها گۆڕانیش ئه‌و زیادكردنه‌ ره‌تده‌كاته‌وه‌.