02:29 - 13/04/2019
حه‌وت به‌رپرسى یه‌كێتى داواى پۆستى وه‌زیرى پێشمه‌رگه ده‌كه‌ن
پۆستی وه‌زیری پێشمه‌رگه كێشه له‌ناو باڵه‌كانی یه‌كێتی دروست ده‌كات، په‌یسه‌رپرێس ناوی كاندیده‌كان ئاشكرا ده‌كات، كه حه‌وت كاندید ركابه‌رى ده‌كه‌ن بۆ به‌ده‌ستهێنانى پۆستى وه‌زیرى پێشمه‌رگه.
به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی په‌یسه‌رپرێس له سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگاداره‌وه ده‌ستیكه‌وتووه له‌ناو یه‌كێتی نیشتمانی كوردستاندا هه‌ریه‌ك له مه‌حمود سه‌نگاوی، مسته‌فا چاوره‌ش، سامان گه‌رمیانی، جه‌بار یاوه‌ر، عه‌دنانی حه‌مه‌ی مینا، سیروان كوێخا نه‌جم و جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا، داوای پۆستی وه‌زیری پێشمه‌رگه‌یان كردووه.
به‌شێك له‌و كاندیدانه بۆ رێگری له‌دروستبوونی كێشه، په‌نایان بۆ كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی بردووه تا له‌رێگه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تی و به‌ده‌نگدان ئه‌و پۆسته یه‌كلایی بكرێته‌وه.
سه‌رچاوه‌كه‌ی په‌یسه‌رپرێس ده‌ڵێت به‌شێك له‌كاندیده‌كان هۆشدارییان داوه له‌وه‌ى ئه‌گه‌ر له‌و ركابه‌رییه‌كه دووربخرێنه‌وه‌و ئەو پۆسته‌یان پێ نه‌درێت.
به‌پێی رێككه‌وتنی پارتی و یه‌كێتی پۆستی وه‌زیری پێشمه‌رگه بۆ یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان یه‌كلایی كراوه‌ته‌وه و تا ئێستا دیار نییه كام له‌و كاندیدانه پشتیوانى سه‌ركردایه‌تى به‌ده‌ستده‌هێنن بۆ بوونه وه‌زیر، پێشتر په‌یسه‌ر ئه‌وه‌ى بڵاوكردبووه‌وه كه جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا ڤیتۆی پارتی لەسەرە بۆ بوونەوە وەزیر بەهۆی کشانەوەی لە ١٦ی ئۆکتۆبەر و هێرشکردنە سەر گردی زەرگەتە، دواتریش ناوبراو گوتی داوای لێنەکراوە ببێتە وەزیرو خواستیشی نییە بۆ ئەو کارە.