07:11 - 11/04/2019
یه‌كێتى داواى كۆبوونه‌وه‌ى سێ قۆڵى ده‌كات
یه‌كێتی بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، داوای كۆبوونه‌وه‌ی سێ قۆڵی ده‌كات و پارتیش مه‌رجی هه‌یه.
به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی په‌یسه‌رپرێس له‌سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگاداره‌وه ده‌ستی كه‌وتووه یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان داوای كۆبوونه‌وه‌ی سێ قۆڵی بزوتنه‌وه‌ی گۆران و پارتی و یه‌كێتی كردووه بۆ ئه‌وه‌ی تێیدا بڕیاری كۆتایی ده‌رباره‌ی كێشه‌ی یه‌ك جێگری و دوو جێگری سه‌رۆكی هه‌رێم بدرێت.
سه‌رچاوه‌كه ده‌ڵێت، پارتی رایگه‌یاندووه ئه‌وان هێزی یه‌كه‌می پێكهێنانی حكومه‌تن و بۆیه ده‌بێت ئه‌و پرسه له‌كۆبونه‌وه‌ی دووقۆڵی و به‌رێككه‌وتنی یه‌كێتی و پارتی چاره‌سه‌ر بكرێت و ئه‌گه‌ریش پێویست بوو هه‌رسێ لایه‌ن كۆببنه‌وه ئه‌وه ئاساییه به‌مه‌رجێك كۆبونه‌وه‌كه بكه‌وێته دوای رێككه‌وتنه‌كه‌ی یه‌كێتی و پارتی.
له‌به‌رامبه‌ردا سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌بزوتنه‌وه‌ی گۆران به په‌یسه‌رپرێسى راگه‌یاند، تائێستا هیچ داواكاریه‌كیان بۆ كۆبوونه‌وه‌ی سێ قۆڵی پێنه‌گه‌یشتووه و ئه‌وان ئاماده‌ی هه‌ر كۆبونه‌وه‌یه‌كن كه خزمه‌ت به‌چاره‌سه‌ری كێشه‌كان و جێبه‌جێكردنی داواكاریه‌كانی خه‌ڵك بكات، و له‌كاتی گه‌یشتنی ئه‌و داواكاریه‌ش جڤاتی نیشتمانی و خانه‌ی راپه‌راندن بڕیاری كۆتایی له‌باره‌ی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه ده‌ده‌ن.
له ئێستادا تێپه‌ڕاندنى یاساى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێمى كوردستان ئاسته‌نگى بۆ دروست بووه، به‌وپێیه‌ى یه‌كێتى داواى زیاكردنى جێگرێك ده‌كات و گۆڕانیش پێداگره كه جێگر زیاد نه‌كرێت، به‌و هۆیه‌شه‌وه كۆبوونه‌وه‌ى په‌رله‌مانى كوردستان دوا كه‌وت بۆ هه‌فته‌ى ئاینده.