07:03 - 11/04/2019
پارتی له به‌ڵێنێكی به‌رامبه‌ر كۆسره‌ت ره‌سوڵ پاشگه‌زده‌بێته‌وه
پارتی له به‌ڵێنێكی پێشووی ده‌رباره‌ی باڵی كۆسره‌ت ره‌سوڵ پاشگه‌زده‌بێته‌وه و ده‌یه‌وێت زیاتر مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی تاڵه‌بانی بكات.
به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی په‌یسه‌رپرێس له سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگاداره‌وه ده‌ستیكه‌وتووه له سه‌روبه‌ندی ریفراندۆمی 25/9/2017 دا پارتی له‌به‌رامبه‌ر رازیكردنی یه‌كێتی به‌ده‌نگدان به‌ریفراندۆم به‌ڵێنی ئه‌وه‌ی به باڵی كۆسره‌ت ره‌سوڵ داوه كه وه‌ك خاوه‌نی یه‌كێتی و بڕیاری كۆتایی مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كات، و له‌ئاینده‌شدا هه‌ر رێككه‌وتنێك له‌گه‌ڵ یه‌كێتی ده‌بێت به‌رژوه‌ندیه‌كانی باڵی كۆسره‌ت ره‌سوڵی تێدا ره‌چاو بكرێت، به‌ڵام له‌ئێستادا پارتی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ماڵی تاڵه‌بانی ده‌كات.
سه‌رچاوه‌كه‌ی په‌یسه‌رپرێس ده‌ڵێت، كۆسره‌ت ره‌سوڵ نیگه‌رانی گه‌یاندۆته پارتی له به‌رامبه‌ردا پارتیش نیگه‌رانى ئه‌وه‌ى گه‌یاندووه، كه پشتیوانی به‌رهه‌م ساڵحی كردووه بۆ سه‌رۆك كۆماری و پابه‌ندی رێككه‌وتنه‌كه‌ی نێوانیان نه‌بووه.
به‌پێی زانیاریه‌كانی په‌یسه‌رپرێس له‌سه‌ره‌تادا پارتی پشتیوانی كاندیده‌كانی باڵی كۆسره‌ت ره‌سوڵی بۆ زۆرینه‌ی پۆسته‌كان كردووه، به‌ڵام له‌ئێستادا پشتیوانی ماڵی تاڵه‌بانی ده‌كات.
له پرۆسه‌ى ریفراندۆم و رووداوه‌كانى 16ى ئۆكتۆبه‌رى ساڵى 2017 هه‌ماهه‌نگى زۆر له‌نێوان باڵى كۆسره‌ت ره‌سوڵ و پارتى هه‌بوو، هه‌ردوولا پشتوانییان بۆ یه‌كتر راگه‌یاند و كۆسره‌ت ره‌سوڵیش به فه‌رمى خۆى بێبه‌ریكرد له‌وانه‌ى ده‌ستیان له 16ى ئۆكتۆبه‌ر هه‌بووه.