کوردستان

06:38 - 10/04/2019

شێخ جه‌عفه‌ر بۆ پۆستى وه‌زیرى پێشمه‌رگه‌ ڤیتۆى له‌سه‌ره‌‌

پەیسەر

پارتی ڤیتۆی له‌سه‌ر جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا هه‌یه‌ بۆ وه‌رگرتنی پۆستى وه‌زیرى پێشمه‌رگه‌،   له‌كابینه‌ی نۆى حكومه‌ت و چانسى بوونه‌ وه‌زیرى لاوازبووه‌، به‌رامبه‌ر هه‌ریه‌كه‌ له‌ عه‌دنانى حه‌مه‌ى مینا و كوڕێكى كۆسره‌ت ره‌سوڵ و مسته‌فا چاوڕه‌ش.

به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی په‌یسه‌رپرێس له‌ سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگاداره‌وه‌ ده‌ستیكه‌وتووه‌، پارتی دیموكراتی كوردستان ڤیتۆی له‌سه‌ر جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی هه‌یه‌ و نایه‌وێت له‌كابینه‌ی داهاتوو هیچ پۆستێكی پێ بدرێت.

سه‌رچاوه‌كه‌ی په‌یسه‌رپرێس ده‌ڵێت، به‌شێك له‌ڤیتۆكه‌ی پارتی په‌یوه‌ندی به‌هێرشه‌كه‌ی 12 ی ئایاری ئه‌و به‌رپرسه‌ی یه‌كێتیه‌وه‌ هه‌یه‌ بۆ سه‌ر گردی زه‌رگه‌ته‌ و مه‌كۆی سه‌ره‌كی گۆڕان.

جگه‌ له‌وه‌ش پارتی تێبینی ئه‌وه‌شی هه‌یه‌ كه‌ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا له‌رووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ر به‌بێ به‌رگریكردن هێزه‌كانی كشاندووه‌ته‌وه‌، هه‌روه‌ها چه‌ند لایه‌نێك پێیان وایه‌ له‌رووداوه‌كانی 17ی شوبات هێزی سه‌ربازی بۆ له‌ناوبردنی خۆپیشاندانه‌كان به‌كارهێناوه‌.

هه‌نگاوه‌كه‌ی پارتی له‌كاتێكدایه‌ پێشتر جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا و مسته‌فا چاوره‌ش و عه‌دنانی حه‌مه‌ی مینا وه‌ك كاندیدی یه‌كێتی بۆ پۆستی وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ باس كرابوون، به‌پێى زانیارییه‌كانى په‌یسه‌ر دواى ئه‌و ڤیتیۆیه‌ى پارتى كۆسره‌ت ره‌سوڵ شێخ جه‌عفه‌رى ئاگادار كردووه‌ كه‌ یه‌كێك له‌ كوڕه‌كانى خۆى بۆ پۆستى وه‌زیرى پێشمه‌رگه‌ كاندید ده‌كات.