07:08 - 01/12/2018
یەكێتی لەپارتی بێ ئومێد بوو، وەفدێك رەوانەی بەغداد دەكات
فەرید ئەسەسەرد ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی بە پەیسەر پرێسی راگەیاند یەكێتی لە پرسی وەرگرتنی وەزیری داد لە پارتی بێ ئومێدبووە و بەهیچ شێوەیەك لەسەر ئەو بابەتە جارێكی تر گفتوگۆی لەگەڵ ناكات.
ئەو ئەندامەی سەركردایەتی یەكێتی ئاماژەی بەوەشكرد"وەفدەكەی یەكێتی لەبەغداد لەگەڵ لایەنەعێراقیەكان لەسەر ئەو پرسە گفتوگۆدەكات."
وتیشی رۆژی یەك شەممە وەفدەكەی یەكێتی دەگاتە بەغداد، بەپێی زانیاریەكانی (پەیسەر پرێس) لەبەغداد وەفدەكەی یەكێتی لەلایەن بەرهەم ساڵحەوە سەرۆكایەتی دەكرێت و لەگەڵ عادل عبدولمهدی سەرۆك وەزیران و محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران و هادی عامری سەرۆكی هاوپەیمانی فەتح كۆدەبنەوە بەمەبەستی رازیكردنی ئەو لایەنانە، بۆ ئەوەی لەكاتی بوونی چەند كاندیدێك بۆ وەزارەتی داد دەنگ بەكاندیدەكەی یەكێتی بدەن.