کوردستان

06:52 - 08/04/2019

یەكێتی دەربارەی كۆمەڵ داوایەك ئاراستەی پارتی دەكات‌

پەیسەر

دوای ئەوەی پارتی دیموكراتی كوردستان بڕیاری كۆتایی دا لەبارەی بەشداری پێنەكردنی كۆمەڵ لە كابینەی داهاتوو، لە ئێستادا یەكێتی داوای رونكردنەوەی چارەنوسی ئەو وەزارەتە دەكات كە پێشتر وەك پشكی كۆمەڵ دیاریكرابوون.

 

 بەپێی ئەو زانیاریانەی دراوە بە پەیسەر 
یەكێتی نیشتمانی كوردستان بەفەرمی داوای لەپارتی دیموكراتی كوردستان كردووە چارەنوسی ئەو پۆستانە و چۆنیەتی دابەشكردنیان و ئەولایەنەیان پێ بڵێت كە بڕیارە پۆستەكانی كۆمەڵ وەربگرن.

ئەم داوایەی یەكێتی لە كاتێكدایە هێشتا رێككەوتنی نێوان پارتی بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێ واژوو نەكراوە هەروەها داواكەی یەكێتیش دوای دڵنیابوونەوەی ئەو حیزبەیە لە بەشداری پێنەكردنی كۆمەڵ لە كابینەی نوێ .

كۆمەڵی ئیسلامی لە هەڵبژاردنەكانی 30ی ئەیلولی ساڵی رابردوو توانی 7 كورسی پەرلەمانی كوردستان بەدەست بهێنێ و پێشتر خواستی پارتی ئەوەبوو بەشداری كابینەی نوێی پێ بكات  و دوو وەزارەتی  كۆمەڵ دیاریكردبوو.