کوردستان

02:43 - 08/04/2019

مه‌رجی گۆڕان بۆ ده‌ستبه‌رداربوون له‌ پۆستی جێگری سه‌رۆكی هه‌رێم‌

پەیسەر

بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان دژی دانانی دوو جێگره‌ بۆ پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێم و ئه‌وه‌ش بووه‌ هۆی ئه‌وه‌ی رێككه‌وتنه‌كه‌ی پارتی و یه‌كێتی واژوو نه‌كرێت، بۆ ده‌ستبه‌ردابوون له‌و پۆسته‌ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان مه‌رجی خۆی به‌ پارتی راگه‌یاندووه‌.

به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی ده‌ست په‌یسه‌ر پرێس كه‌تووه‌، بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌ پارتی دیموكراتی كوردستانی راگه‌یاندووه‌ ئه‌وان ئاماده‌ن ده‌ستبه‌رداری پۆستی جێگری سه‌رۆكی هه‌رێم ببن، كه‌ به‌پێی رێككه‌وتنی نێوان گۆڕان و پارتی ئه‌و پۆسته‌ به‌ر گۆران كه‌وتوه‌.

بزوتنه‌وه‌ی گۆران ئه‌وه‌ی به‌ پارتی دیموكراتی كوردستان راگه‌یاندووه‌ با ئه‌و پۆسته‌ بۆ یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان بێت كه‌ خواستی له‌سه‌ره‌ و داوای ده‌كات، به‌ڵام له‌به‌رامبه‌ردا داوای پۆستی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ ده‌كه‌ن كه‌ بۆ یه‌كێتی دیاریكراوه‌.

تائێستا وه‌ڵامی داواكارییه‌كه‌ی گۆڕان له‌لایه‌ن پارتییه‌وه‌ نه‌دراوه‌ته‌وه‌، هه‌ر ئه‌مڕۆش كه‌ بڕیاربوو رێككه‌وتنی پارتی  و یه‌كێتی واژوو بكرێت به‌هۆی ناڕازیبوونی گۆڕان به‌ هه‌بوونی دوو جێگر بۆ سه‌رۆكی هه‌رێم واژووكردنه‌كه‌ دواخرا.