کوردستان

04:42 - 07/04/2019

پارتی بڕیاری كۆتایی دەربارەی كۆمەڵی ئیسلامیدا‌

پەیسەر

پارتی دیموكراتی كوردستان بڕیاری كۆتایی دەربارەی بەشداری پێنەكردنی كۆمەڵی ئیسلامی لەحكومەت داوە.

بەپێی ئەو زانیاریانەی پەپیسەرپرێس لەسەرچاوەیەكی ئاگادارەوە دەستی كەوتووە، پارتی دیموكراتی كوردستان بەپشت بەستن بەڤیتۆی مەسعود بارزانی بڕیاری كۆتایی دەربارەی بەشداری پێنەكردنی كۆمەڵی ئیسلامی لەكابینەی داهاتووی حكومەتی هەرێم داوە.

سەرچاوەكە دەڵێت سەرباری ئەوەی دوێنی گۆڕان داوایكرد كۆمەڵی ئیسلامی بەشداری پێ بكرێت، چونكە خاوەنی گوتار و پرۆژەی چاكسازیە، بەڵام پارتی بەڕوونی بە گۆڕانی راگەیاندووە كە نایانەوێت بەشداری حكومەت  بكات و ئەو وەزارەتەی كە بۆیان دیاریكرابوو دەدرێتە كەمینەكان و حزبێكی كوردستانی كە خاوەنی یەك كورسیە.

تا ئێستا كۆمەڵی ئیسلامی چاوەڕوانی رەوتی دانوستانەكان و بە وردی چاودێری پێكهێنانی كابینەی نوێ دەكات، بۆ ئەو مەبەستەش تا ئێستا خۆی یەكلایی نەكردوەتەوە كە بەشداری كابینەی نوێ دەكات یاخود ئەو حیزبە دەبێتە ئۆپۆزسیۆن، بەپێی زانیارییەكانیش كۆمەڵ دوا مۆڵەتی بۆ راگەیاندنی هەڵوێستی خۆی لەبارەی بوونە ئۆپۆزسیۆن یان بەشداریكردن لە حكومەت هەمواركردنەوەی یاسای سەرۆكایەتی هەرێم و سوێندخواردنی سەرۆكی هەرێمە.