04:03 - 07/04/2019
ئه‌و كوڕه‌ی تاقانه‌ی ده خوشكه و لە پێناو ئۆتۆمبیله‌كه‌ی كوژرا
سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ له لایه‌ن به‌ڕێوبه‌رایه‌تی
ئاسایشی سلێمانییه‌وه باندێكی ترسناك ئاشكرا كرا، ئه‌وان به‌رپرسیارن له كوشتنی
چه‌ندین كه‌س یه‌كێك له‌وانه كوڕێكی گه‌نجه به ناوی تاریقی به‌قاڵ، ئه‌م كوڕه
تاقانه‌ی ده خوشكه و خاوه‌نی چوار منداڵه، چیرۆكی تاریق جیاوازه چونكه به
ڕێكه‌وت كه‌وتۆته داوی ئه‌م بانده‌وه.
بەڕێوەبەری ئاسایشی سلێمانی به كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندنی ڕاگه‌یاندووه "تاوەکو
ئێستا دانیان بەوەدا ناوە کە دوو کەسیان کوشتووە، یەکێک لەوانە تارقە کە له
كانوونی یه‌كه‌می 2018 شەوێک لە ماڵەوە هاتووەتەدەرەوە شت بکڕێت، دیار نەمابوو، زۆر
بەدواداچوونمان کرد کە خۆی و ئۆتۆمبێلەکەی دیار نەمابوو. ئەوان ویستوویانە ئۆتۆمبێلی
کچێک بڕفێنن کە ئەوەیان بۆ نەکراوە، ئەم کە لەوێدا وەستاوە تەلەفۆن بکات داویانە بەسەریدا
و رانێکیان شکاندووە و خستوویانەتە ناو ئۆتۆمبێلەکە و هێناویانە بۆ ئەو شوێنە، لەوێ
بە جامانەکەی خۆی خنکاندوویانە و کوشتوویانە".
بەڕێوەبەری ئاسایشی سلێمانی عه‌مید حه‌سه‌ن سه‌باره‌ت به مه‌ترسیداری ئه‌م
بانده به كه‌ناڵی ڕووداوی ڕاگه‌یاندووه"بەحەقەت لەوەتەی من لێکۆڵینەوە دەکەم
و لەم دەزگایەم، گرووپی وا مەترسیدارم نەبینیوە، شەوانە بەنێو شاری سلێمانیدا گەڕاون
کە هیچیان خەڵکی سلێمانی نین، هەرکاتێ ئۆتۆمبێلێکیان دزیوە هەوڵیانداوە خەڵکەکەشی
لەگەڵدا بڕفێنن بۆ ئەوەی بەڵگە بەدەستەوە نەدەن و پۆلیس و ئاسایش ئاگادار نەکەنەوە".
تاریقی به‌قاڵ
ڕۆژنامه‌نووس ئاكۆ جه‌میل كه تێكه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و خێزانه و سه‌باره‌ت
به مه‌رگی تاریق له‌سه‌ر دیواری فه‌یسبوكه‌كه‌ی خۆی نووسیوویه‌تی " چیرۆکی تاریقی
بەقاڵ زۆر ناخ هەژێنە، ناتوانم هەمووی باس بکەم، تەنها سەرەقەڵەمێك، تاریقی بەقاڵ
تاقانەیەو خاوەنی (دە) خوشکەو دایکێکی پیری هەیەو هاوکات خێزاندارەو چوار منا‌ڵیشی
هەیە دوکانەکەی لە جادەی مەولەوی-ە تەنیشتی شەربەتەکەی کەمال محمد سەر پردەکە".
دوای ئەوەی سێ مانگ پێش ئێستا بە ئەڤەلۆنەکەی دەگەڕێتەوە لای گەراجی بەغدا
لەلایەن ئەم سێ دڕنده‌یه‌وه هێرشی دەکرێتەسەر و بەفیشەکێك بریندار دەکرێت و پاشان
دەیکوژن و تەرمەکەی لەپشتی خانووەکەی خۆیان(واتە خانووی یه‌كێك له‌و تاوانبارانه)
دەنێژن، ئەڤەلۆنەکەشی لە پارێزگای به‌سڕه ده‌فرۆشن."
لەکۆتایدا داوا لە ئاسایشی گشتی سلێمانی دەکەم ژمارە تەلەفۆنەکانیان لەهەموو
شوێنێك هەڵبواسن تا هەموو کەسێك بتوانێت پەیوەندیان پێوەبکات.