08:12 - 06/04/2019
دوایین زانیارییهكان لهبارهی بهشداربوونی كۆمهڵ له كابینهی نوێ
بزووتنەوەی گۆڕان نێوەنگیری پارتی دیموكراتی كوردستان و كۆمەڵی ئیسلامی دەكات، كە دەیەوێت ئەو حیزبەش بەشداری كابینەی نۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان بكات.
بەپێی ئەو زانیارییانەی لەسەرچاوەیەكی ئاگادارو بەشداربوونی ناو كۆبوونەوەی گۆڕانو پارتی بۆ پەیسەرپرێس، لەكۆبوونەوەی رۆژی شەممە شاندی گۆڕان پێشنیازی ئەوەی بۆ شاندی پارتی كردووە، كە دەبێت كۆمەڵی ئیسلامی بەشداری كابینەی نۆیەم بكات.
هەر بەپێی زانیارییەكانی سەرچاوەكە، شاندی پارتی سەرەڕای رازی بوون بەپێشنیازەكەی گۆڕانو رایانسپاردوون بۆ ئەوەی گفتوگۆ لەگەڵ كۆمەڵ بكەن، ئەوەش وەك لایەنی نێوەنگیر.
پەیسەرپرێس ئەوەشی زانیوە، بەم نزیكانە گۆڕان دەستپێشخەرییەك دەكاتو دەیخاتە بەردەم كۆمەڵ، بۆ ئەوەی رێگە بۆ گفتوگۆی ئەو حیزبەو پارتی بكرێتەوە، بۆ ئەوەی بگەن بەرێككەوتنی پێكهێنانی حكومەت.
پێشتر پارتیو گۆڕان لە 18ی شوباتی رابردوو رێككەوتنێكیان بۆ پێكهێنانی حكومەت واژووكرد، كە بەپێی رێككەوتنەكە گۆڕان بە وەرگرتنی چەند پۆستێكو جێبەجێكردنی چەند داوایەكی وەك بەرنامەی كاری حكومەت، بەشداری كابینەی نۆیەم دەكات.