04:19 - 06/04/2019
بزوتنەوەی گۆڕان دوو پێشنیاری پارتی رەتدەكاتەوە
ئەمڕۆ شاندی پارتی دیموكراتی كوردستان سەردانی بزوتنەوەی گۆڕانی كرد لە شاری سلێمانی و لە كۆبوونەوەكەدا، شاندی بزوتنەوەی گۆڕان دوو داواكاری پارتی لەبارەی پۆستەكانی سەرۆكایەتی هەرێم رەتكردەوە.
بەپێی ئەو زانیاریانەی دراوە بە پەیسەرپرێس، شاندەكەی پارتی دیموكراتی كوردستان پێشنیاری زیادكردنی جێگرێك بۆ سەرۆكی هەرێم یاخود یاریدەدەرێك بۆ پۆستی سەرۆكی هەرێمی خستوەتە بەردەستی بزوتنەوەی گۆڕان، بەڵام وەفدەكەی بزوتنەوەی گۆڕان ئەو پێشنیارانەیان رەتكردوەتەوە.
لەكۆبونەوەكەی ئەمرۆ، بزوتنەوەی گۆڕان رایگەیاندووە رازی نین بەدانانی جێگری دووەمی سەرۆكی هەرێم هەروەها زیادكردنی یاریدەدەری سەرۆكی هەرێم بۆ كاروباری سەربازیش رەتدەكەنەوە. لەبەرامبەردا وەفدی پارتی رایگەیاندووە رێز لەرێككەوتنی حزبەكەیان و گۆڕان دەربارەی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێم دەگرن.
هەنگاوەكەی گۆڕان لەكاتێكدایە یەكێتی داوای زیادكردنی جێگرێك یان یاریدەدەرێك بۆ كاروباری سەربازی بۆ پۆستی سەرۆكی هەرێم دەكات و لەسەر ئەو بنەمایەش بڕیاربوو رۆژی دووشەممە پارتی و یەكێتی رێككەوتنێكی دووقۆڵی واژۆبكەن.