کوردستان

02:52 - 06/04/2019

پەیسەرپرێس كاندیدی يه‌كێتی بۆ پۆستەكان بڵاودەكاتەوە‌

پەیسەر

یەكێتی لەسەر پۆستەكانی كابینەی داهاتوو لەناوخۆیدا رێككەوت و زۆرینەی وەزیرەكانیش بۆ باڵی كۆسرەت رەسوڵە.

بەپێی ئەو زانیاریانەی پەیسەرپرێس لەسەرچاوەیەكی ئاگادارەوە دەستی كەوتووە، دواجار یەكێتی لەسەر كاندیدی پۆستەكان لەناوخۆیاندا رێككەوتن.

رێككه‌وتنه‌كه‌ بەجۆرێكە كە قوباد تاڵەبانی بكرێتە تاكە كاندیدی جێگری سەرۆكی حكومەت و رێواس فایەقیش كاندیدی سەرۆكی پەرلەمان و یاریدەدەری سەرۆكی هەرێم بۆ كاروباری سەربازیش بدرێتە حاكم قادر.

هەروەها لەكۆی شەش وەزارەتی حكومەتی هەرێمیش چوار وەزارەت بۆ باڵی كۆسرەت رەسوڵە كە وەزارەتەكانی و تەندروستی و خوێندنی باڵا و رۆشنبیری و پلاندانانە.

وەزارەتەكانی پێشمەرگە و شەهیدان و ئەنفالكراوەكان بۆ ماڵی تاڵەبانی و رێكخەری پەیوەندیەكانی حكومەتی هەرێم و بەغداش بۆ باڵی بەرهەم ساڵح دەبێت.