01:45 - 06/04/2019
بڕیاری كۆتایی مهكتهبی سیاسی یهكێتی لهبارهی رێككهوتنهكهیان لهگهڵ پارتی
مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان رێككەوتنەكەی لەگەڵ پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێ قبوڵ كرد، بۆ پهسهندكردنی رێككهوتنهكهش ئێوارەی ئەمرۆش ئەنجومەنی سەركردایەتی كۆدەبێتەوە.
بەپێی ئەو زانیاریانەی پەیسەرپرێس لەسەرچاوەیەكی ئاگادارەوە دەستی كەوتووە، مەكتەبی سیاسی یەكێتی لەمیانی كۆبونەوەیەكدا بەزۆرینەی دەنگ رێككەوتنەكەی لەگەڵ پارتی قبوڵ كردووهو بڕیاریشە ئێوارەی ئەمرۆ ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی بۆهەمان مەبەست كۆببێتەوە و تا لهو كۆبوونهوهیهدا پهسهند بكرێت.
سەرچاوەكەی پەیسەرپرێس دەڵێت ئەگەر سەركردایەتیش رێككەوتنەكە پەسەند بكات، دووشەممە یەكێتی و پارتی بۆ واژۆكردنی رێككەوتنی نێوانیان كۆدەبنەوە.
پەسەندكردنی رێككەوتنەكەیان لەگەڵ پارتی لەلایەن مەكتەبی سیاسی یەكێتیەوە، لە كاتێكدایە نیگەرانی لەناو بەشێك بەرپرسانی یەكێـتی لەبارەی رێككەوتنەكەوە هەبوو.
یەكێتی و پارتی تا ئێستا بە شێوەی نوسراو دوو رێككەوتن و بەشێوەی زارەكیش رێككەوتنێكیان بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێ هەبوو، بەڵام بەهۆی كێشە ناوخۆیییەكانی یەكێتی لەلایەك و خواستی ئەو حیزبە بۆ پۆستی زیاتر لەگەڵ پارتی نەگەیشتنە رێككەوتن.