کوردستان

11:30 - 06/04/2019

ئه‌میرى كۆمه‌ڵ سه‌باره‌ت به‌ گۆڕان په‌یامێك ئاراسته‌ى كادیرانى حزبه‌كه‌ى ده‌كات‌

پەیسەر

عه‌بدولستار مه‌جید ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى سیاسى كۆمه‌ڵى ئیسلامى به‌ناوى عه‌لى باپیر ئه‌میرى حزبه‌كه‌وه‌، په‌یامێك ئاڕاسته‌ى كادیرانى كۆمه‌ڵ ده‌كات.

به‌پێى ئه‌و زانیارییانه‌ى ده‌ست په‌یسه‌رپرێس كه‌وتوون، عه‌بدولستار مه‌جید له‌و په‌یامه‌یدا كه‌ به‌ناوى ئه‌میرى كۆمه‌ڵه‌وه‌ ناردوویه‌تى كادیرانى كۆمه‌ڵى ئاگاداركردووه‌ته‌وه‌ كه‌ خۆیان به‌ دوربگرن له‌سه‌ر هه‌رجۆرێك هه‌ڵمه‌ت و هێرشێك له‌ راگه‌یاندنه‌كان به‌رامبه‌ر بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان.

ئه‌و په‌یامه‌ بۆ میدیاكاره‌كانى كۆمه‌ڵ و كادیره‌كانیش بووه‌ و تێیدا هاتووه‌ له‌ میدیاكان و له‌ سۆشیال میدیاش، نابێت هێرش بكرێته‌ سه‌ر بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان، سه‌باره‌ت به‌ به‌شدارى ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه‌ له‌ حكومه‌ت و رێككه‌وتنى له‌گه‌ڵ پارتى.

به‌پێى زانیارییه‌كان، گۆڕان پێداگرى ده‌كات كه‌ كۆمه‌ڵى ئیسلامى به‌شدارى كابینه‌ى نوێى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بێت، ئه‌وه‌ش دواى ئه‌وه‌ى پارتى له‌ به‌شدارى كۆمه‌ڵ پاشه‌كشه‌ى كردووه‌و نیازى ئه‌وه‌ى هه‌یه‌ كه‌ ئه‌و دوو وه‌زاره‌ته‌ى بۆ كۆمه‌ڵى دیاریكردبوو بیدات به‌ سۆسیالست و توركمانه‌كان.