کوردستان

10:50 - 06/04/2019

دوایین هه‌ڵوێستى پارتى له‌سه‌ر به‌شدارى كۆمه‌ڵ له‌ حكومه‌ت‌

پەیسەر

پارتى سه‌باره‌ت له‌ به‌شدارى كۆمه‌ڵى ئیسلامى له‌ كابینه‌ى نۆى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، پاشه‌كشه‌ى كردووه‌ و ده‌یه‌وێت ئه‌و دوو وه‌زاره‌ته‌ى بۆ ئه‌و حزبه‌ى دانابوو به‌ جۆرێكى دیكه‌ دابه‌شى بكات.

به‌پێى ئه‌و زانیارییانه‌ى له‌سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگاداره‌وه‌ ده‌ست په‌یسه‌رپرێس كه‌وتووه‌، مه‌سعود بارزانى سه‌رۆكى پارتى، له‌گه‌ڵ به‌شدارى كۆمه‌ڵ نییه‌ له‌ حكومه‌ت و پێى باشه‌ ئه‌و دوو وه‌زاره‌ته‌ى پارتى بۆ كۆمه‌ڵى دانابوو بیداته‌ توركمانه‌كان و سۆسیالست.

به‌پێى زانیارییه‌كان تا ئێستا گۆڕان پێداگره‌ كه‌ كۆمه‌ڵى ئیسلامى به‌شدارى حكومه‌ت بكات و په‌یامى به‌ پارتى گه‌یاندووه‌، كه‌ ئه‌گه‌ر كۆمه‌ڵ به‌شدارنه‌بێت ئه‌وان دانوستان ده‌كه‌نه‌وه‌ له‌گه‌ڵ پارتى و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ن كۆمه‌ڵى ئیسلامى به‌شدارى حكومه‌ت بكات.

كۆمه‌ڵى ئیسلامى تا ئێستا دوو كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ پارتى كردووه‌، به‌ڵام ئه‌نجامى ئه‌وتۆى نه‌بووه‌و به‌شدارى ئه‌و حزبه‌ له‌ حكومه‌ت یه‌كلایى نه‌بووه‌ته‌وه‌، یه‌كێتى رۆژى چوارشه‌ممه‌ى سه‌ردانى كۆمه‌ڵى كردبوو داوایكردبوو به‌شدارى حكومه‌ت نه‌كات، به‌ڵام رۆژى پێنجشه‌ممه‌ یه‌كێتى خۆى له‌گه‌ڵ پارتى رێككه‌وت بۆ به‌شدارى حكومه‌ت بۆیه‌ دیار نییه‌ بڕیارى كۆمه‌ڵ چى ده‌بێت.