03:38 - 04/04/2019
زانیارییه‌كان له‌باره‌ی نێوه‌ندگیری ئێر ان له‌نێوان بارزانی و به‌رهه‌م ساڵح
كۆماری ئیسلامی ئێران له‌رێی به‌رپرسێكییه‌وه هه‌وڵی كۆتایی هێنان به كێشه‌كانی نێوان پارتی و مه‌سعود بارزانی له‌گه‌ڵ به‌رهه‌م ساڵحی سه‌رۆك كۆماری عێراق ده‌دات.
به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی ده‌ست په‌یسه‌ر كه‌وتووه، لەچەند رۆژی رابردوودا كۆماری ئیسلامی ئێران هەوڵەكانی چركردۆتەوە بۆ ئەوەی بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عێراق و مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان لەنزیكترین كاتدا كۆببنەوە و كۆتایی بهێنن بەكێشەكانی نێوانیان.
لەدوای هەوڵەكەی كۆماری ئیسلامی ئێران، هەردوولا ئامادەیان بۆ دیدار و كۆبونەوە پیشانداوە، بۆ ئەو مەبەستەش بڕیارە لەمیانی دەستبەكاربوونی نێچیرڤان بارزانی وەك سەرۆكی هەرێم، بەرهەم ساڵح سەردانی هەولێر بكات و لەمەراسیمەكەدا بەشداربێت هەروەها لەپەراوێزی ئەو رێورەسمەدا دیدارێكی كورتی لەگەڵ مەسعود بارزانی دەبێت.
بەهۆی شێوازی هەڵبژاردنی سەرۆك كۆماری عێراق و شكستهێنانی كاندیدەكەی پارتی كە فواد حسێنی وەزیری دارایی عێراق بوو، مەسعود بارزانی و پارتی نیگەرانبوون و لەوكاتەوە بەرهەم ساڵح سەردانی هەولێری نەكردووە و پەیوەندیەكانیشی لەگەڵ پارتی ئاڵۆزبووە.