کوردستان

04:37 - 03/04/2019

پێشنیارێكى نوێى یه‌كێتى بۆ پڕكردنه‌وه‌ى پۆستى سه‌رۆكى په‌رله‌مان‌

پەیسەر

یه‌كێتى بۆ پڕكردنه‌وه‌ى پۆستى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان، پێشنیارێكى نوێى بۆ پارتى كردووه‌، به‌ڵام پارتى پێشنیاره‌كه‌ى په‌سه‌ندنه‌كردووه‌.

به‌پێى ئه‌و زانیارییانه‌ى په‌یسه‌ر له‌ سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگاداره‌وه‌ ده‌ستیكه‌وتووه‌، یه‌كێتى پێشنیاریكردووه‌ بۆ پارتى كه‌ بێگه‌رد تاڵه‌بانى به‌شێوه‌یه‌كى كاتى پۆستى سه‌رۆكى په‌رله‌مان وه‌ربگرێت تا یه‌كێتى له‌ناوخۆیان رێكده‌كه‌ون له‌سه‌ر كاندیدێكى هه‌میشه‌یى.

به‌پێى زانیارییه‌كان پارتى ئه‌و پێشنیاره‌ى ره‌تكردووه‌ته‌وه‌و گووتویه‌تى، ئه‌وان سه‌رۆكى كاتییان پێ باش نییه‌و پشتیوانى كاندیدێكى یه‌كێتى ده‌كه‌ن، كه‌ سه‌رۆكى هه‌میشه‌یى په‌رله‌مانى كوردستان بێت.

ئه‌مڕۆ یه‌كێتى به‌شدارى كۆبوونه‌وه‌ى په‌رله‌مانى كوردستانى كرد، تایبه‌ت به‌ هه‌مواركردنه‌وه‌ى یاساى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێمى كوردستان، به‌ڵام تا ئێستا كاندیدى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى یه‌كلایى نه‌كردووه‌ته‌وه‌و پۆسته‌كه‌ هه‌رى لاى پارتى ماوه‌ته‌وه‌.