04:16 - 03/04/2019
یه‌كێتى و پارتى له‌سه‌ر چى رێككه‌وتوون؟
یه‌كێتى و پارتى له‌سه‌ر پشكه‌كانى یه‌كێتى گه‌یشتوونه‌ته رێككه‌وتن و ئه‌مڕۆش فراكسیۆنى یه‌كێتى به‌شدارى كۆبوونه‌وه‌ى په‌رله‌مانى كوردستانى كرد، تایبه‌ت به ده‌رچوواندنى هه‌موارى یاساى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم.
به‌پێى زانیارییه‌كانى په‌یسه‌رپرێس كه له‌سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگاداره‌وه ده‌ستیكه‌وتووه، به‌پێى رێككه‌وتنه‌كه پشكى یه‌كێتى بریتییه له وه‌زاره‌ته‌كانى، پێشمه‌رگه، پلاندانان، رۆشنبیرى، شه‌هیدان، په‌روه‌رده و خوێندنى باڵا، له‌گه‌ڵ به‌رپرسى په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌رێم و به‌غدا به‌ر یه‌كێتى ده‌كه‌وێت.
هه‌روه‌ها چوار نوێنه‌رایه‌تى حكومه‌ت له ده‌ره‌وه بۆ یه‌كێتى دانراوه، جگه له پۆستى سه‌رۆكى په‌رله‌مان و جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌ت، هه‌روه‌ها رێككه‌وتوون كه یاریده‌ده‌رى سه‌رۆكى هه‌رێم بۆ كاروبارى زیادبكرێت، به‌ڵام بۆ ئه‌وه پێویسته یه‌كێتى پرۆژه هه‌موارى یاساى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم پێشكه‌شبكات.
به‌پێى رێككه‌وتنه‌كه بریكارى ئه‌و وه‌زیرانه‌ى كه به‌ر پارتى كه‌وتوون بۆ یه‌كێتى ده‌بن، بریكارى وه‌زیره‌كانى یه‌كێتیش لاى پارتى، به‌پێى رێككه‌وتنه‌كه له‌ناو بریكاره‌كان كه به‌ر یه‌كێتى ده‌بن بریكارى وه‌زیرى ناوخۆى تێدایه، پارتى چاوه‌ڕوانده‌كات یه‌كێتى كاندیدى سه‌رۆكى په‌رله‌مان یه‌كلایى بكاته‌وه، كه تائێستا كاندیده‌كه‌ى دیارینه‌كردووه.
له‌گه‌ڵ رێككه‌وتنه‌كه راسته‌وخۆ فراكسیۆنى یه‌كێتى به‌شدارى دانیشتنى په‌رله‌مانى كوردستانى كرد، تایبه‌ت به هه‌موارى یاساى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێمى كوردستان.