10:43 - 03/04/2019
پەیسەرپرێس هەڵوێستی یەكێتی دەربارەی پێشنیارەكەی پارتی ئاشكرا دەكات
یەكێتی بەرامبەر پێشنیارە نوێیەكەی پارتی نەرمی دەنوێنێت و پێدەچێت ئەمرۆ بڕیاری كۆتایی لەبارەوە بدرێت.
بەپێی ئەو زانیاریانەی پەیسەرپرێس لەسەرچاوەیەكی ئاگادارەوە دەستی كەوتووە شەوی رابردوو سەركردەكانی یەكێتی لەماڵی كۆسرەت رەسوڵ جێگری سكرتێری گشتی یەكێتی چەند كۆبونەوەیەكیان بۆ تاوتوێكردنی پێشنیارەكانی پارتی كردووە و تێیدا زۆرینەیان بەباشیان زانیوە بەشداری بكەن، ئەگەر هیچ گۆڕانكاریەك ڕوونەدات ئەمرۆ بڕیاری كۆتایی لەبارەوە دەدرێت.
ئهوه له كاتێكدایه، شهوی رابردوو هۆشیار زێباری ئهندامی مهكتهبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان له تویتێكدا رایگهیاندبوو: " رێككهوتنمان لهگەڵ یهكێتی بۆ پێكهێنانی كابینهی نوێ زۆر نزیكه به هاوبهشی لهگهڵ بزوتنهوهی گۆڕان".
هۆشیار زێباری له تویتهكهیدا ههروهها رایگهیاندووه"هیوادەخوازم بۆ بەرژەوەندی تایبەت و حیزبی چیتر پڕۆسەکە بەلاڕێدا نەبرێت و دوانەخرێت".
رۆژی 29ی ئازاری رابردوو یەكێتی و پارتی لە رێككەوتنی كۆتایی نزیكبوون، بەڵام بەهۆی ئەوەی كە سەقفی داواكانی لەلایەن بافڵ تاڵەبانی و لاهور شێخ جەنگییەوە بەرزكرایەوە، رێككەوتنەكە شكستی هێنا، دوێنێش پارتی پێشنیارێكی نوێی خستە بەردەست یەكێتی بۆ رێككەوتن لەسەر پێكهێنانی كابینەی نوێ و پێدەچێت یەكێتی بۆ رێككەوتنی كۆتایی لەگەڵ پارتی ئامادە بێت.
بەپێی زانیارییەكان لە پێشنیارە نوێكەیدا، پارتی پشكی یەكێتی دەستكاری كردووە، بەڵام هیچ پۆستێك لەو پۆستانەی كە بۆیەكێتی زیادكراون پشكی بزوتنەوەی گۆڕان نین، و ئەگەریش رێككەوتنەكە واژۆ بكرێت فراكسیۆنی یەكێتی بەشداری كۆبونەوەكەی كاتژمێر 3 ی دوای نیوەرۆی سبەینێی پەرلەمان دەكات.