کوردستان

10:36 - 03/04/2019

كۆسره‌ت ره‌سوڵ له‌باره‌ی گۆڕانه‌وه‌ داوایه‌ك له‌ سه‌ركرده‌كانی یه‌كێتی ده‌كات‌

پەیسەر

جێگری سكرتێری گشتی  یەكێتی بەفەرمی داوای لەئەندامانی مەكتەبی سیاسی و سەركردایەتی حزبەكەی كردووە، لێدوان دژی رێككەوتنەكەی گۆڕان و پارتی رابگرن.

بەپێی ئەو زانیاریانەی پەیسەرپرێس لەسەرچاوەیەكی ئاگادارەوە دەستی كەوتووە، دوای دەستپێشخەریەكەی نێچیرڤان بارزانی بۆ یەكێتی، كۆسرەت رەسوڵ عەلی داوای لەئەندامانی مەكتەبی سیاسی و سەركردایەتی و راگەیاندنەكانی حزبەكەی كردووە، هێرشەكانیان بۆسەر رێككەوتنەكەی پارتی و گۆڕان رابگرن.

سەرچاوەكە دەڵێت، یەكێتی بەرامبەر دەستپێشخەریەكەی ئەم جارەی پارتی نەرمە بۆیە پێشبینی دەكرێت پەیامەكەی كاك كۆسرەت وەك زەمینەی رێككەوتنی پارتی و یەكێتی بێت.

رۆژی 18ی شوباتی رابردوو بزوتنەوەی گۆڕان و پارتی دیموكراتی كوردستان رێككەوتنێكیان دەربارەی بەشداری لەحكومەت واژۆكرد. رۆژی 3ی ئازاریش پارتی و یەكێتی رێككەوتنێكیان واژۆكرد كە دوای دوو رۆژ یەكێتی لێی پاشگەزبۆوە.