کوردستان

06:15 - 02/04/2019

زانیارییه‌كان له‌باره‌ی كۆبوونه‌وه‌ی یەكێتی و پارتی‌

پەیسەر

وا بڕیارە سبەینێ‌ پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتی نیشتیمانی كوردستان كۆبوونەوەیەكی دیكە لەسەر پێكهێنانی كابینەی نوێ بكەن و بەپێی زانیارییەكانیش پارتی دەستپێشخەریەكی نوێ بۆ چارەسەری كێشەكان لەگەڵ یەكێتی دەداتی ئەو حیزبە.
 

بەپێی ئەو زانیاریانەی پەیسەرپرێس لەسەرچاوەیەكی ئاگادارەوە دەستی كەوتووە لە ژێر فشاری لایەنێكی دەرەكی نێچیرڤان بارزانی جێگری سەرۆكی پارتی دەستپێشخەریەكی نوێ خستۆتە بەردەم یەكێتی.

بڕیاریشە سەرلەبەیانی سبەینێ چوارشەممە ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی كۆببێتەوە بۆ تاوتوێكردنی دەستپێشخەریەكە و ئەگەر لەكۆبونەوەكەدا پەسەند بكرێت، ئەوە یەكێتی و پارتی كۆدەبنەوە و رێككەوتنەكە واژۆ دەكەن.

سەرچاوەكە دەڵێت، پارتی پشكی یەكێتی دەستكاری كردووە، بەڵام هیچ پۆستێك لەو پۆستانەی كە بۆیەكێتی زیادكراون پشكی بزوتنەوەی گۆڕان نین، و ئەگەریش رێككەوتنەكە واژۆ بكرێت فراكسیۆنی یەكێتی بەشداری كۆبونەوەكەی كاتژمێر 3 ی دوای نیوەرۆی سبەینێی پەرلەمان  دەكات.