03:41 - 02/04/2019
لەسەر داوای نێچیرڤان بارزانی كۆبوونەوەی پەرلەمان دواخرا
لەسەر داوای نێچیرڤان بارزانی كاندیدی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ سەرۆكی هەرێم، كۆبوونەوەی پەرلەمانی كوردستان بۆ سبەینی رۆژی چوار شەممە دواخرا، كە بڕیارە تێدا یاسای سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان هەموار بكرێتەوە.
بڕیاربوو ئەمڕۆ سێ شەممە پەرلەمانی كوردستان كۆببێتەوەو هەمواری یاسای ژمارەیەكی ساڵی 2005ی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان بكاتەوە، كە بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست پەیسەرپرێس كەوتووە، لەسەر داوای نێچیرڤان بارزانی، كە هاوكات جێگری سەرۆكی پارتییە كۆبوونەوەكە بۆ رۆژی چوار شەممە دواخراوە.
هەر بەپێی زانیارییەكان، نێچیرڤان بارزانی نیگەران بووە لەوەی پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتی نیشتمانی تائێستا نەگەیشتوون بەرێككەوتنو تریشی هەبووە، یەكێتی بەشداری هەمواری یاسای سەرۆكایەتی هەرێم نەكات.
زانیارییەكان باس لەوەش دەكەن، ترسەكەی نێچیرڤان بارزانی لەوەوە سەرچاوەی گرتووە، كە ئەگەر وەك سەرۆكی هەرێم هەڵبژێرێتو یەكێتی بەشداری هەمواری یاسای سەرۆكایەتی هەرێمو دەنگ بەكاندیدی سەرۆكی هەرێم نەدات، ئەوە لەسنووری ئیدارەی سلێمانی دەسەڵاتی نابێت.
پەیسەرپرێس ئەوەشی زانیوە، بەهۆی نیگەرانییەكانی نێچیرڤان بارزانی، پارتی بڕیاری دواخستنی كۆبوونەوەكەی داوەو پێشدهچێت لە داهاتوو، پێش كۆبوونەوەكەی پەرلەمان، شاند بنێرێتە لای یەكێتی، بۆ ئەوەی بگەن بەرێككەوتن.
پارتیو یەكێتی ماوەیەكە گفتوگۆی پێكهێنانی حكومەت دەكەن، بەڵام بەهۆی ئەوەی ناكۆكیان لەسەر دابەشكردنی پۆستەكان هەیە، تائێستا نەگەیشتوون بەرێككەوتن.