03:36 - 01/04/2019
ناوه‌رۆكی كۆبوونه‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی
مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتى له كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆى كه له‌ماڵى كۆسره‌ت ره‌سوڵ به‌ڕێوه‌چوو، به‌سه‌ر دوو بۆچوونى جیاوازدا دابه‌شبووه بۆ رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ پارتى، به‌ڵام ئه‌و بۆچوونه په‌سه‌ندكراوه كه به‌و پۆستانه‌ى ئێستاوه كه بۆیان دیاریكراوه، له‌گه‌ڵ پارتى رێكنه‌كه‌ون.
یه‌كێتی دواى كۆبوونه‌وه‌كه وه‌ڵامی پارتی دایه‌وه، كه به‌م شێوازه به‌شداری حكومه‌ت نابن، به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی په‌یسه‌رپرێس له‌سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگاداره‌وه ده‌ستیكه‌وتووه، له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی كه له‌ماڵی كۆسره‌ت ره‌سوڵ له‌شاری سلێمانی به‌رێوه‌چوو، ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی ئه‌و حزبه دوو بۆچوونیان هه‌بوو.
بۆچوونێك له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌بووه، كه به‌و پۆستانه‌ی پارتی بۆی دیاریكردوون به‌شداری حكومه‌ت بكه‌ن و وه‌ڵامی پارتی بده‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له‌ماوه‌ی دوو رۆژی داهاتوودا رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ ئه‌و حزبه له‌سه‌ر به‌شداری له‌حكومه‌ت واژۆبكه‌ن، به‌ڵام بۆچوونی دووه‌م ئه‌وه‌بوو كه به‌وشێوازه به‌شداری حكومه‌ت نه‌كه‌ن.
سه‌رچاوه‌كه‌ی په‌یسه‌رپرێس ده‌ڵێت، بۆچوونی دووه‌م له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا په‌سه‌ندكراوه، به‌هۆیه‌وه یه‌كێتی به‌شداری هه‌مواری یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم ناكات و فراكسیۆنه‌كه‌شی ده‌نگ به كاندیدی سه‌رۆك و جێگری سه‌رۆكی هه‌رێم نادات.
پارتى وه‌ڵامى دوایین داواكارى یه‌كێتى بۆ پۆسته‌كان دایه‌وه‌و ئاماده‌نه‌بوو ئه‌و پۆستانه بدات به‌یه‌كێتى كه داوایكردووه، یه‌كێتیش سه‌ردانى كۆمه‌ڵى ئیسلامى كردوو، ده‌یه‌وێت سه‌ردانى لایه‌نه‌كانى دیكه‌ش بكات.