03:15 - 01/04/2019
حكومه‌تى عێراق سه‌باره‌ت به دوو ئیداره‌یى وه‌ڵامى یه‌كێتى دایه‌وه
حكومه‌تى عێراق سه‌باره‌ت به داواكارى یه‌كێتى بۆ دووئیداره‌یى له هه‌رێمى كوردستان، وه‌ڵامى ئه‌و حزبه‌ى داوه‌ته‌وه‌و په‌یسه‌رپرێسیش ناوه‌رۆكى وه‌ڵامى به‌غدا ئاشكرا ده‌كات.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی په‌یسه‌رپرێس له‌سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگاداره‌وه ده‌ستیكه‌وتووه، دوای ئه‌وه‌ی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان به‌فه‌رمی داوای له‌حكومه‌تی به‌غدا كرد، تێبینی خۆیان له‌سه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌ی هه‌رێم بۆ دووئیداره‌یی پێبڵێن، له‌به‌رامبه‌ردا حكومه‌تی عێراق له‌رێگه‌ی به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆماره‌وه وڵامه‌كه‌ی داوه‌ته‌وه یه‌كێتی.
ناوه‌رۆكى وه‌ڵامه‌كه‌ى به‌غدا ئه‌وه‌یه، به‌پێی ده‌ستوورى عێراق داننراوه به‌یه‌ك ئیداره‌یی هه‌رێمی كوردستان و سنوره‌كه‌ى دیاریكراوه، نابێت دابه‌شبكرێت.
سه‌رچاوه‌كه ده‌ڵێت پێشتر یه‌كێتی له‌رێگه‌ی به‌غداوه كاری بۆ گه‌رانه‌وه بۆ قۆناغى دووئیداره‌یی كردووه، و هه‌وڵه‌كه‌ش له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه پشتیوانی كراوه و له‌لایه‌ن ئه‌مریكاشه‌وه ره‌تكراوه‌ته‌وه.
به‌پێى زانیارییه‌كانى په‌یسه‌ر پارتى دوایین وه‌ڵامى یه‌كێتى داوه‌ته‌وه، سه‌باره‌ت به داواكارى پۆسته‌كان، داواكارى یه‌كێتى بۆ وه‌رگرتنى پۆستى جێگرى سه‌رۆكى هه‌رێم و وه‌زاره‌تى ناوخۆ و بریكارى وه‌زاره‌ته سامانه سروشتییه‌كان ره‌تكردووه‌ته‌وه، ئه‌مڕۆ گوته‌بیژى یه‌كێتى رایگه‌یاند، پارتى داواكارییه‌كانى جێبه‌جێنه‌كردوون.