کوردستان

12:52 - 01/04/2019

دایكی شەهیدێك سەركەوت بەسەر كاندیدێكی ئاكەپەدا‌

پەیسەر

دوێنێ‌ یەكشەممە هەڵبژاردنی شارەوانییەكانی توركیا بەڕێوەچوو، لەو هەڵبژاردنەدا خەجیجە چەڤیك كاندیدی هەدەپە بۆ شارەوانی پڕسوس توانی بەسەر كاندیدی ئاكەپە سەربكەوێت.

خەجیجە چەڤیك دایكی باشاك سیدار چەڤیكە كە لە كردەوەیەكی خۆكوژی رێكخراوی تیرۆریستی داعش لە ئەنكەرە شەهید كرا.

باشاك سیدار چەڤیك قوتابی دوا قۆناغی كۆلیژی ئەندازیاری ئەنقەرە بوو، لەگەڵ 102 كەسی دیكە لە ئەنجامی هێڕشێكی خۆكوژی لە 10 تشرینی دووەمی 2015 لە ئەنقەرە پایتەختی توركیا گیانی لەدەستدا.

خەجیجە چەڤیك، هه‌ده‌په‌ بوو بۆ سەرۆكی شارەوانی شارۆچكەی پڕسوس سەر بە روها. لە هەڵبژاردنی دوێنێ 31 ئادار خەجیجە نزیكەی 59% دەنگەكانی بەدەستهێنا، لە كاندیدی ئاكەپەی بردەوە.