10:21 - 01/12/2018
نێچیرڤان بارزانی لە مامی نیگەرانە
جێگری سەرۆكی
پارتی دیموكراتی كوردستان لە كاتێكدا برازا و زاوای مەسعود بارزانییە، لە مامی نیگەرانە
و پێیوایە مامی لە كێشەكانی نێوان خۆی و مەسروری ئامۆزای بێلایەن نەبووە.
بە پێی زانیارییەكانی
پەیسەر پرێس، ئەو نیگەرانیانەی نێچیرڤان بارزانی لە رێگای ژمارەیەك ئەندامی مەكتەبی
سیاسی پارتیەوە گەیشتۆتە مەسعود بارزانی.
هەر بە پێی
زانیارییەكان، نێچیرڤان بارزانی نیگەرانییەكانی لە دوای ئەوە دێت كە مەسعود بارزانی
لە سەردانەكەیدا بۆ بەغدا مەسروری كوڕی لەگەڵ خۆیدا بردووە، ئەمەش له كاتێكدایە كە
هەردوو ئامۆزاكە لەسەر پۆستی سەرۆكی حكومەتی هەرێم ناكۆكیانە.
پێشتر پەیسەر پرێس بڵاویكردەوە، لەسەر هەناردەكردنی گازی سروشتی و
شێوازی هەناردەكردن، ناكۆكی لە نێوان مەسعود بارزانی و نێچیرڤان بارزانی سەریهەڵداوە،
چونكە مەسعود بارزانی پێی باشە غازی سروشتی به ئۆكه‌ی به‌رپرسانی شیعه و تاڕاده‌یه‌كیش ئێران هه‌نارده بكرێت، به‌ڵام سیاسه‌تی نێچیرڤان بارزانی به‌و شێوه‌یه نییه و ده‌یه‌وێت به هه‌مان رێگه‌ی توركیا و به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ روسیا هه‌نارده‌ی بكات.
په‌یسه‌رپرێس ئه‌وه‌ی زانیوه، كه مه‌سعود بارزانی نایه‌وێت هه‌مان هه‌ڵه‌ی هه‌نارده‌كردنی نه‌وت بۆ غازی سروشتیش دوباره بكرێته‌وه، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ده‌یه‌وێ مه‌سرور بارزانی ئاگاداری ورده‌كارییه‌كانی چۆنێتی داوا و گفتوگۆكانی هه‌نارده‌كردنی غازی سروشتی بێت، ئه‌وه‌ش وایكردووه كه نێچیرڤان بارزانی له‌م سه‌روبه‌ندی پێكهێنانی حكومه‌ت و توندبوونه‌وه‌ی ململانێكان له‌گه‌ڵ مه‌سرور بارزانی له مامی نیگه‌رانییه‌كانی زیاد بێت.