کوردستان

04:19 - 29/03/2019

كۆبوونه‌وه‌كه‌ى یه‌كێتى و پارتى پێشخراو ئه‌مڕۆ كۆده‌بنه‌وه‌‌

پەیسەر

كۆبوونه‌وه‌ چاوه‌ڕوانكراوه‌كه‌ى یه‌كێتى و پارتى كه‌ بڕیاربوو هه‌فته‌ى داهاتوو به‌ڕێوه‌بچێت، پێشخراو بڕیاره‌ ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ به‌ڕێوه‌بچێت.

به‌پێى زانیارییه‌كانى په‌یسه‌رپرێس له‌ژێر فشارى ئه‌مریكادا هه‌ردوولا بڕیاریانداوه‌ ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ كاتژمێر 06:00 له‌ هه‌ولێر كۆببنه‌وه‌ و ئاماده‌كارییان بۆ كۆبوونه‌وه‌كه‌ ده‌ستپێكردووه‌.

هه‌رچه‌ند پێشتر بڕیاربوو كۆبوونه‌وه‌كه‌ هه‌فته‌ى ئاینده‌ به‌ڕێوه‌بچێت، به‌ڵام بۆ ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ پێشخراو شاندى هه‌ردوولا به‌ ته‌له‌فۆن ئاماده‌كارییان كردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ى له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ بگه‌نه‌ رێككه‌وتن.

یه‌كێتى له‌ دوایین كۆبوونه‌وه‌ پارتى ئازادكردبوو له‌ پێكهێنانى حكومه‌ت، دواى ئه‌وه‌ش پارتى پرۆژه‌ یاساى هه‌موارى یاساى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێمى پێشكه‌شى ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانى كوردستان كرد.

یه‌كێتى و پارتى تا ئێستا ١٢ كۆبوونه‌وه‌یان كردووه‌و دوو رێككه‌وتنیشیان له‌گه‌ڵ یه‌كدى واژۆكردووه‌، به‌ڵام تا ئێستا نه‌گه‌یشتوونه‌ ئه‌نجام بۆ پێكهێنانى كابینه‌ى نوێى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان.