04:42 - 27/03/2019
بۆچی یەكێتی پێداگری لەسەر وەزارەتی ناوخۆ دەكات
تائێستا یەكێك لە گەورەترین كێشەكانی بەردەم پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێم كوردستان، كێشە ناوخۆییەكانی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان و داواكارییەكانی ئەو حیزبەیە بۆ وەرگرتنی پۆستەكان.
بەپێی زانیارییەكانی په‌یسه‌رپرێس، یه‌كێتی پێداگره له‌سه‌ر وه‌رگرتنی وه‌زاره‌تی ناوخۆ و كاندیدیشی بۆ ئه‌و پۆسته ده‌رباز كۆسره‌ت ره‌سوڵه، چونكه باڵی كۆسره‌ت پێداگری له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌ن، كه ئه‌و وه‌زاره‌ته سیادیه بۆ ئه‌و كاندیده‌یان بێت و له‌به‌رامبه‌ریشدا جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت بۆ قوباد تاڵه‌بانی بێت به‌وه‌ش به‌شێك له كێشه ناوخۆییه‌كانی یه‌كێتی پێ چاره‌سه‌ر ده‌كرێت.
زانیارییه‌كان ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ده‌كه‌ن،پارتی نایەوێت وەزیری ناوخۆ بداتە دەرباز كۆسرەت و دەشڵێت كاندیدی سەرۆكی حكومەت ڤیتۆی لەسەر وەزیری دووبارە هەیە.
له‌وباره‌وه سەرچاوەیەكی ئاگادار لە پارتی دیموكراتی كوردستان بەپەیسەرپرێسی راگەیاند: ئەگەر ئەو پۆستە یان هەرپۆستێكی تر بدرێتە یەكێتی ئەوە نابێت وەزیری كابینەكانی پێشوو دابنێت و ئەمەشیان بەئاشكرا بە یەكێتی گوتووە.
دەشڵێت پارتی رێگاچارەی دووساڵ بەدووساڵ بۆ پۆستی وەزیری ناوخۆ و تەواوی پۆستەكانی تر رەتدەكاتەوە و لەكۆبونەوەی پێشووش ئەوەی بە روونی بە یەكێتی راگەیاندووە.