04:26 - 27/03/2019
جارێكی تر لێدوان له به‌رپرسانی پارتی و یه‌كێتی قه‌ده‌غه ده‌كرێت
جارێكی تر یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان لێدوانیان له به‌رپرسانی حیزبه‌كانیان قه‌ده‌غه‌كرد، ئه‌وه‌ش به‌هۆی هه‌ستیاری بارودۆخی په‌یوه‌ندی ئه‌و دوو حیزبه‌وه‌یه.
پێشتر مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی پارتی و كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی جێگری سكرتێری گشتی یه‌كێتی، پێش رێككه‌وتنی 4ی ئازار نوسراویان ئاڕاسته‌ی به‌رپرسانی حیزبه‌كه‌یان كردبوو لێدوانه‌كانیان رابگرن، چونكه ئه‌و كاته به بنبه‌ست گه‌یشتنی په‌یوه‌ندییه‌كانی یه‌كێتی و پارتی نزیكبوو.
له‌پێش كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆش كه كۆبوونه‌وه‌یه‌كی چاره‌نوسسازه بۆ ئه‌و دوو حیزه، یەكێتی و پارتی سەركردەكانی حزبەكانیان ئاگاداركردۆتەوە كە بەهیچ شێوەك دەربارەی ناكۆكیەكانی هەردوو حزب سەبارەت بەپێكهێنانی حكومەت لێدوان نەدەن و رەچاوی بارودۆخەكە بكەن.
بەپێی زانیارییەكانی بەردەست پەیسەرپرێس، ئەو دوو حیزبە بەرپرسانی خۆیان ئاگاداركردوەتەوە، لەكاتی پێویستدا وتەبێژی حزب پەیام و رونكردنەوەكان بڵاو بكاتەوە، و ئەگەریش پێویستی كرد مەكتەبی سیاسی هەردوولا ئامادەن بەیاننامە لەسەر پرسەكان بڵاوبكەنەوە.
ئەم هەنگاوە پەیوەندی بەوەوەهەیە كە لەماوەی رابردوودا چەند سەركردەیەكی پارتی رایانگەیاندووە كە بەبێ یەكێتی حكومەت پێكدەهێنن و یاسای سەرۆكایەتی هەرێمیش هەموار دەكەنەوە لەبەرامبەردا چەند سەركردەیەكی یەكێتی باسی گەرانەوە بۆ دوو ئیدارەییان كردووە.