02:48 - 27/03/2019
پارتى ده‌یه‌وێت نێچیرڤان بارزانی ٨٥ دەنگ مسۆگه‌ر بكات
پارتى دیمو‌كراتى كوردستان خواستى ئه‌وه‌ى هه‌یه، كه نێچیرڤان بارزانى ٨٥ ده‌نگ له‌ناوهۆڵى په‌رله‌مان به‌ده‌ستبهێنێت، بۆ پۆستى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، بۆ ئه‌وه‌ش ده‌ستى به هه‌وڵه‌كانى كردووه و له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كان له دانوستاندایه.
به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی په‌یسه‌رپرێس له‌سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگاداره‌وه ده‌ستیكه‌وتووه، هه‌رچه‌ند پارتى ئێستا ٦٧ ده‌نگى مسۆگه‌ركردووه، به‌ڵام نایه‌وێت به ده‌نگێكى كه‌م ببێته سه‌رۆكى هه‌رێم و ئه‌و حزبه كار بۆ ئه‌وه‌دات ٨٥ ده‌نگى په‌رله‌مانتاران مسۆگه‌ربكات.
به‌پێى زانیارییه‌كان، پارتى ده‌ستى به گفتوگۆ كردووه له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كان له‌گه‌ڵ یه‌كێتیش قسه‌ى له‌سه‌ركردووه، به‌ڵام یه‌كێتى خواستى ئه‌وه‌ى هه‌یه كه له یاساى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم ئه‌وه جێگیر بكرێت كه كاندیدى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم به ده‌نگى دوو له‌سه‌ر سێى په‌رله‌مانتاران ببێته سه‌رۆك، به‌ڵام له پرۆژه‌كه‌ى پارتیدا هاتووه كه سه‌رۆك به ده‌نگى ٥٠ کۆ یەک واته ٥٦ په‌رله‌مانتار ببێته سه‌رۆك، له یاساى ژماره یه‌كى ساڵى ٢٠٠٥یش كه ئێستا كاركردن پێى راگیراوه له‌گه‌ڵ سڕكردنى دامه‌زراوه‌ى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم، ٥٦ ده‌نگ دیاریكراوه بۆ به‌ده‌ستهێنانى پۆستى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم.
سه‌رچاوه‌یه‌كى باڵاى پارتى بۆ په‌یسه‌ر پرێس ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد، حزبه‌كه‌ى پلانى ئه‌وه‌ى هه‌یه تا سه‌ره‌تاى مانگى داهاتوو سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم كارابكرێت و دواتر كاندیدى سه‌رۆك وه‌زیران رابسپێرێت بۆ پێكهێنانى حكومه‌ت و تا سه‌ره‌تاى مانگى پێنجیش حكومه‌تى به ته‌واوى پێكهاتبێت.
گوتیشى، بژارده‌ى پارتى ئه‌وه‌یه كه هه‌موو حزبه‌كان به یه‌كێتیشه‌وه به‌شدارى حكومه‌ت بێت و هه‌رێمى كوردستان به یه‌كگرتوویش بمێنێته‌وه. تا ئێستا یه‌كێتى له‌سه‌ر پۆسته‌كانى له‌گه‌ڵ پارتى رێكنه‌كه‌وتووه كه رێككه‌وتن له‌سه‌ر شێوازى كاراكردنه‌وه‌ى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم به‌شێك ده‌بێت له رێككه‌وتنى ئه‌و دووحزبه.