کوردستان

07:07 - 22/03/2019

هەردوو كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان و یه‌كێتی و پارتی له‌یه‌ك رۆژدا ده‌بێت‌

پەیسەر

بڕیاره‌ 27ی ئه‌م مانگه‌ كۆبوونه‌وه‌ی دووقۆڵی یه‌كێتی و پارتی و كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان بۆ هه‌مواری یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم به‌رێوه‌بچێت.

به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی په‌یسه‌رپرێس له‌سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگاداره‌وه‌ ده‌ستیكه‌وتووه‌، بڕیاره‌ رۆژی چوارشه‌ممه‌ 27ی ئه‌م مانگه‌ كۆبوونه‌وه‌ی هاوبه‌شی یه‌كێتی وپارتی ده‌رباره‌ی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێم به‌رێوه‌بچێت و له‌هه‌مان رۆژیشدا لیژنه‌ی یاسایی بۆ هه‌مواری یاسای سه‌رۆكایه‌تی كۆده‌بێته‌وه‌.

سه‌رچاوه‌كه‌ی په‌یسه‌رپرێس ده‌ڵێت یه‌كێتی داوای كردووه‌ كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌ی یاسایی په‌رله‌مان و ده‌ستبردن بۆ هه‌مواری یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم بخرێته‌ دوای كۆبوونه‌وه‌ی یه‌كێتی و پارتی، پارتییش پێی باشه‌ كۆبوونه‌وه‌ی دووقۆڵی پێش 27ی مانگ بێت به‌ڵام ئاماده‌نیه‌ هه‌نگاوه‌كانی هه‌مواری یاسای سه‌رۆكایه‌تی بوه‌ستێنێت و پێشتریش یه‌كێتی رایگه‌یاندووه‌ ئه‌گه‌ر هه‌ردوو كۆبوونه‌وه‌كه‌ له‌یه‌ك رۆژدا بن به‌شداری كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان ناكه‌ن.

تا ئێستا ئه‌و واده‌ى بۆ هه‌ردوو كۆبوونه‌وه‌كه‌ دیاریكراوه‌ 27ى ئازاره‌و ئه‌گه‌ر واده‌كه‌ نه‌گۆڕێت، بڕیاره‌ له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌ قسه‌ى كۆتایى سه‌باره‌ت به‌ پشكى یه‌كێتى له‌ كابینه‌ى نۆى حكومه‌تى هه‌رێم بكرێت و بڕیارى كۆتایى له‌سه‌ر بدرێت.