03:08 - 17/03/2019
زانیارییه‌كان له‌باره‌ی دوایین په‌یامی پارتی بۆ یه‌كێتی
له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی هه‌رێم و خێراكردنی هه‌نگاوه‌كانی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێ پارتی دیموكراتی كوردستان دوایین په‌یامی خۆی ئاڕاسته‌ی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان ده‌كات.
به‌پێی زانیارییه‌كان كه ده‌ستی په‌یسه‌رپرێس كه‌وتوه، پارتی دوا پەیامی خۆی دایە یەكێتی كە پێش كۆتایی ئەم مانگە یاسای سەرۆكایەتی هەرێم هەموار دەكاتەوە.
په‌یامه‌كه به وه‌فدێكی باڵای پارتی به‌سه‌رۆكایه‌تی هۆشیار زێباری دراوه‌ته كۆسره‌ت ره‌سوڵ جێگری سكرتێری گشتی یەكێتی و تیایدا رایگه‌یاندووه، تا كۆتایی ئەم مانگە یاسای سەرۆكایەتی هەرێم هەموار دەكەنەوە و رۆژی 27ی ئازاریشیان وەك وادەی سوێندخواردنی سەرۆكی هەرێم دیاریكردووە.
به‌پێی زانیارییه‌كان پارتی چیتر چاوەڕێی یەكێتی ناكات، بارزانی پێشنیاری ئەوەشی كردووە كە یەكێتی دەستبەرداری رێككەوتنەكەی 4ی ئازار نەبێت چونكە ئەوە گەرانەوەیە بۆ خاڵی سفر.
له‌باره‌ی وه‌ڵامی یه‌كێتییه‌وه زانیارییه‌كان ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ده‌كه‌ن، كه كۆسرەت رەسوڵ رایگەیاندووە هەوڵدەدات بۆ ئەوەی پارێزگاری لە رێككەوتنەكە بكەن و بڕیاریشە لەچەند كاتژمێری داهاتوودا یەكێتی جارێكی تر كۆببێتەوە بۆئەوەی وەڵامی كۆتایی پەیامەكەی بارزانی بداتەوە.