01:23 - 16/03/2019
ئامانجی كۆبوونەوەكەی مەكتەبی سیاسی یەكێتی
ئەمڕۆ مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان كۆبوونەوە و بەپێی زانیارییەكانیش لەسەرداوای پارتی لەكۆبونەوەدایە و پەیسەرپرێس ناوەرۆكەكەی ئاشكرا دەكات.
بەپێی ئەو زانیاریانەی پەیسەرپرێس لەسەرچاوەیەكی ئاگادارەوە دەستی كەوتووە پارتی دیموكراتی كوردستان بەفەرمی داوای لەیەكێتی نیشتمانی كوردستان كردووە بەشداری كۆبونەوەی سبەینێی پەرلەمانی كوردستان بكات، و بۆ دیراسەكردنی وەڵامی پارتیش مەكتەبی سیاسی یەكێتی لەكۆبونەوەدایە.
پێشتر یەكێتی نیشتیمانی كوردستان بەهۆی ئەوەی لە دانیشتنی 18ی مانگی رابردوو ڤالا فەریدیان وەك سەرۆكی پەرلەمان دیاریكرد، یەكێتی بایكۆتی دانیشتنەكانی پەرلەمانی كردووە و تا ئێستا بەشداری هیچ دانیشتنێكی پەرلەمانی نەكردووە.
پارتی دیموكراتی كوردستانیش بۆ هەمواری یاسای سەرۆكایەتی هەرێم و هەڵبژاردنی سەرۆكی هەرێم مەبەستییەتی یەكێتی بەشداری دانیشتنەكەی سبەنینێی پەرلەمان بكات.
سەرچاوەكەی پەیسەرپرێس دەڵێت ئەگەر یەكێتی لەسەركاندیدێك بۆ سەرۆكی پەرلەمان گەیشتە رێككەوتن ئەوە بەشداری كۆبونەوەكەی سبەینێ دەكات و بەپێچەوانەشەوە بەشدار نابێت.
لە كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆی مەكتەبی سیاسی یەكێتیشدا هەردوو كاندیدی یەكێتی بۆ پۆستی سەرۆكی پەرلەمان ( رێواس فایەق و بێگەرد تاڵەبانی) ئامادە بوون.