01:17 - 13/03/2019
هۆكاری ناردەی بەشی دووەمی پارەی هەرێم لهلایهن بهغداوه
پاش دڵنیابونهوه لهوهی حكومهتی ههرێمی كوردستان پاشهكهوتی موچهی فهرمانبهرانی ههڵگرت و كۆتایی پێهێنا، بەغداد بەشی دووەمی پارەی موچەی فەرمانبەرانی رەوانەی هەرێم كرد.
بەپێی ئەو زانیاریانەی پەیسەرپرێس دەستی كەوتووە حكومەتی بەغداد دوای ئەوەی دڵنیابۆتەوە كە فەرمانبەرانی هەرێم بەبێ پاشەكەوت موچەكانیان وەرگرتووە، بڕی 724 ملیار دیناری تری وەك موچەی مانگی سێ و جیاوازی موچەی مانەگاكانی یەك و دوو رادەستی وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێم كردووە.
زانیارییهكان ئاماژه بۆ ئهوهدهكهن كه پارەكە لەلقی هەولێری بانكی ناوەندی بوو، بەڵام حكومەتی بەغداد چاوەڕێی ئەوەبوو كە ئایە حكومەتی هەرێم پاشەكەوت لادەبات یان نا، چونكە ئەگەر پاشەكەوتی لانەبردایە بەغداد ئەو پارەیەی رادەست نەدەكرد.
رۆژی هەینی رابردووش دوای ئەوەی نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی حكومەت لابردنی پاشەكەوتی موچەی راگەیاند دوو كاتژمێر دواتر بەغداد 522 ملیاری لەلقی هەولێری بانكی ناوەندیەوە رادەستی وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم كرد.
بەپێی زانیاریەكانی پەیسەرپرێس حكومەتی هەرێم بەڵێنی بە بەغداد داوە لە ئایندەیەكی نزیكدا هەوڵ دەدات موچەی سێ مانگی فەرمانبەران دابەش بكات و میكانزمی دانەوەی موچە پاشەكەوت كراوەكانیش دیاری بكات.