کوردستان

02:15 - 12/03/2019

ئێران و عێراق دوو رێككه‌وتنی نهێنی واژۆده‌كه‌ن‌

پەیسەر

ئێران و عێراق دوو رێككه‌وتنی بواری ئه‌منی و سه‌ربازی نهێنی واژۆده‌كه‌ن، رێككه‌وتنه‌كانیش نابه‌نه‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران.

به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی په‌یسه‌رپرێس له‌سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگاداره‌وه‌ ده‌ستیكه‌وتووه‌، له‌میانی سه‌ردانه‌كه‌ی حه‌سه‌ن رۆحانی سه‌رۆك كۆماری ئێران بۆ عێراق له‌گه‌ڵ عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیران دوو رێككه‌وتنی بواری ئه‌منی و سه‌ربازییان واژۆكردووه‌، یه‌كێك لە ریککەوتنەکان سه‌باره‌ت به‌مانه‌وه‌ی راهێنه‌ر و فه‌رمانده‌ سه‌ربازییه‌كانی ئێرانه‌ له‌عێراق و ئه‌وی تریش سه‌باره‌ت به‌ئاڵوگۆڕی زانیاری هه‌واڵگرییه‌.

لای خۆیه‌وه‌ برایان هووك نوێنه‌ری ئه‌مریكا بۆ كاروباری ئێران به‌كه‌ناڵی ئەلحوڕه‌ی راگه‌یاند، رێككه‌وتنی تاران و به‌غدا له‌ به‌رژەوه‌ندی دانیشتووانی عێراقدا نییه‌، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد تاران ده‌یه‌وێت عێراق بكاته‌ پارێزگایه‌كی سه‌ر به‌وڵاته‌كه‌ی، ده‌شڵێت سه‌ردانه‌كه‌ی رۆحانی له‌به‌رژەوه‌ندی گه‌لی عێراقدا نیه‌.

حه‌سه‌ن رۆحانی رۆژی دووشه‌ممه‌ به‌سه‌ردانێكی سێ رۆژه‌ گه‌یشته‌ به‌غداد، له‌میانی كۆبوونه‌وه‌كانی وه‌فده‌ یاوه‌ره‌كه‌ی ژماره‌یه‌ك رێككه‌وتن له‌نێوان عێراق و ئێران واژۆكرا.