06:24 - 11/03/2019
پارتی دەست بەهەمواری یاسای سەرۆكایەتی دەكات
هەفتەی داهاتوو پرسی هەمواری یاسای سەرۆكایەتی هەرێم لەلایەن پارتیەوە دەخرێتە بەرنامەی كاری دانیشتنی پەرلەمانەوە..
بەپێی ئەو زانیاریانەی پەیسەرپرێس لەسەرچاوەیەكی ئاگادارەوە دەستی كەوتووە پارتی بۆ هەمواری یاسای سەرۆكایەتی هەرێم چیتر چاوەڕێی یەكێتی ناكات و هەفتەی داهاتوو ئەو یاسایە دەخاتە بەرنامەی كارەوە.
سەرچاوەكەی پەیسەرپرێس دەڵێت پارتی كاتی پێویستی دایە یەكێتی بەڵام ناتوانێت چیتر چاوەڕێ بكات، لەبەرامبەردا یەكێتی هۆشداری داوە لەهەمواری یاسای سەرۆكایەتی بەبێ رێككەوتن.
بەپێی زانیاریەكانی پەیسەرپرێس هەریەك لە بزوتنەوەی گۆڕان و پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتی نیشتمانی كوردستان پرۆژەیان بۆ هەمواری یاسای سەرۆكایەتی هەرێم دەبێت.