12:54 - 11/03/2019
سەردانەكەی روحانی پەیوەندی بەهەرێمی كوردستانیشەوە هەیە
رۆژی دووشەممە حەسەن روحانی سەرۆك كۆماری ئێران سەردانی عێراقی كرد بڕیارە لەگەڵ سەرۆك كۆمار و سەرۆك وەزیران و ژمارەیەك لەسەربەرپرسانی عێراق كۆدەبێتەوە، بەپێی زانیارییەكان بەشێك لە ئەنجێندای سەردانەكەی رۆحانی پەیوەندی بە هەرێمی كوردستانیشەوە هەیە.
بەپێی زانیاریەكانی پەیسەرپرێس كە لەبەغداوە دەستی كەوتووە لەسەردانەكەیدا حەسەن رووحانی هەوڵ دەدات قەناعەت بەبەرپرسانی عێراق بكات پابەندی سزاكانی ئەمریكا دژی ئێران نەبن، هەروەها رێگریش بكەن لەوەی سوپای ئەمریكا لەعێراق جێگری بكرێت.
بەپێی زانیاریەكان كۆماری ئیسلامی ئێران نیگەرانە لەوەستانی هەناردەی نەوتی كەركوك بۆ ئێران و هەوڵیش دەدات بازرگانی نێوان هەرێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامی سارد نەبێتەوە.
هەروەها بەشێك لەكارنامەی سەردانەكەی روحانی بۆ نێوەندگیری نێوان لایەنە شیعیەكان لەسەر پۆستی وەزیری ناوخۆ، بەجۆرێك دەیەوێت كوتلەی مالكی هان بدات دەستبەرداری كاندیدبوونی فالح فەیازبن.
سەردانەكەی روحانی بۆ عێراق سێ رۆژ دەخایەنێت و بۆ دیداری سیستانیش دەچێتە نەجەف.