06:24 - 10/03/2019
پارتی ئەم پۆستانە لەكابینەی داهاتووی حكومەتی هەرێم وەردەگرێت
پارتی سەرۆكی هەرێم و سەرۆكی حكومەت و 40%ی پۆستە ئیداریەكانی حكومەت و نوێنەرایەتی هەرێم لەدەرەوە وەردەگرێت..
بەپێی ئەو زانیاریانەی پەیسەرپرێس لەسەرچاوەیەكی ئاگادارەوە دەستی كەوتووە لەكۆبونەوەكەی ئەمرۆی ئەنجومەنی سەركردایەتی پارتیدا لیژنەی دانوستانكاری ئەو حزبە رێككەوتنەكانی پێكهێنانی حكومەتی بۆ سەركردایەتی حزبەكەی ڕوونكردۆتەوە و تێیدا رایگەیاندووە پارتی جگە لەسەرۆكی هەرێم و سەرۆكی حكومەت و جێگری یەكەمی سەرۆكی پەرلەمان و سەرۆكی ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم حەوت وەزارەت لەكابینەی داهاتوو وەردەگرێت كە وەزارەتی سامانەسروشتیەكان و وەزارەتی ناوخۆ و وەزارەتی پەروەردەی تێدایە لەگەڵ بریكاری وەزیری دارایی و بریكاری وەزیری پێشمەرگە.
سەرچاوەكەی پەیسەرپرێس دەڵێت جگە لەوەش پارتی 40%ی بەرێوەبەرایەتیەگشتیەكان و فەرمانگە و بەرێوەبەرایەتیەكانی هەرێم وەردەگرێت هەروەها سەرۆكی ئەنجومەنی دادوەری هەرێم لەلای پارتی دەمێنێتەوە.
سەرچاوەكەی پەیسەرپرێس دەڵێت ئەنجومەنی سەركردایەتی نەك هەر هیچ تێبینی و رەخنەیەكی لەلیژنەی دانوستانكار نەبوو بەڵكو دەستخۆشی لێكردوون.