03:47 - 10/03/2019
پارتی كاندیدی بۆ سەرۆكی ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم دیاریكرد
مەنسور بارزانی كوڕی مەسعود بارزانی و برای مەسرور بارزانی بووە كاندیدی فەرمی پارتی بۆ سەرۆكی ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم.
بەپێی ئەو زانیاریانەی پەیسەرپرێس لەسەرچاوەیەكی ئاگادارەوە دەستی كەوتووە لەكۆبونەوەكەی ئەمرۆی ئەنجومەنی سەركردایەتی پارتی كە بەسەرۆكایەتی مەسعود بارزانی سەرۆكی ئەو حزبە بەرێوەچوو، باسی كاندیدی پارتی بۆ سەرۆكی ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم كراوە ئەوەش یەكلایی كراوەتەوە كە مەنسور بارزانی كوڕی مەسعود بارزانی جێگەی مەسروربارزانی برای بگرێتەوە و سەرۆكایەتی ئەنجومەنی ئاسایش بكات.
سەرچاوەكەی پەیسەرپرێس دەڵێت، دوای یەكلایی بونەوەی لەناو پارتیدا بەفەرمی لیژنەی دانوستانكاری پارتی ئەو پرسە لەگەڵ یەكێتی نیشتمانی كوردستان و بزوتنەوەی گۆڕان باس دەكات.
مەنسور بارزانی كوڕی مەسعود بارزانیە و لەدایك بووی ساڵی 1973 یە و فەرماندەی هێزەكانی لیوای یەك و فەرماندەی لیوای گوڵانی سەر بەهێزەكانی پارتی بووە.