11:31 - 09/03/2019
یه‌كێتى بۆ كاندیدى وه‌زیرى داد چاوه‌ڕێى پارتییه
فراكسیۆنى یه‌كێتى چاوه‌ڕێى رێككه‌وتنى حزبهكهیهتى له‌گه‌ڵ پارتى له‌سه‌ر كاندیدى وه‌زاره‌تى داد، بۆ ئه‌وه‌ى ناوه‌كه‌ى به سه‌رۆك وه‌زیران بدرێت و ره‌وانه‌ى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق بكرێت.
میران محه‌مه‌د ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له فراكسیۆنى یه‌كێتى، به په‌یسه‌ر پرێسى راگه‌یاند، بۆ بابه‌تى وه‌زاره‌تى داد تا ئێستا هیچ شتێكیان پێنه‌گه‌یشتووه، ئه‌مڕۆ دانیشتنى په‌رله‌مان هه‌یه و په‌یوه‌ندى به ته‌واوكارى كابینه وزارییهكهوه نییه، به‌پێى رێككه‌وتنى یه‌كێتى و پارتى به‌غدا و كه‌ركوك و هه‌ولێر هه‌مووى به رێككه‌وتن ده‌بێـت.
گوتیشى"به بۆچوونى من ئه‌م جاره هه‌ر ناوێك بێت بۆ كاندیدى وه‌زیرى داد به رێككه‌وتن ده‌بێت كێشه‌ى له‌سه‌ر نابێت، هه‌ر ناوێك بێت بۆ كاندیدى هه‌ردوو حزبه‌كه پارتى و یه‌كێتى ده‌بێت".
دانیشتنه‌كانى وه‌زرى نوێى یاسادانانى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ئه‌مڕۆ شه‌ممه ده‌ستپێده‌كات، و له به‌رنامه‌ى كاردا بابه‌تى ته‌واوكردنى كابینه‌ى وزارى تێدا نییه به‌ڵكو دانیشتنێكى تایبه‌ت ده‌كرێت بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى.