کوردستان

02:36 - 08/03/2019

حكومه‌ت له‌نێوان چه‌ند بژارده‌یه‌ك سه‌باره‌ت به‌ پاشه‌كه‌وتى مووچه‌ بڕیار ده‌دات‌

پەیسەر

ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان، ئه‌مڕۆ سه‌باره‌ت به‌ پاشه‌كه‌وتى مووچه‌ له‌نێوان چه‌ند بژارده‌یه‌ بڕیار ده‌دات و یه‌كلایى ده‌كاته‌وه‌ كه‌ له‌م مانگه‌وه‌ پاشه‌كه‌وت لاببرێت، یاخود له‌ مانگى ئاینده‌وه‌.

به‌پێى زانیارییه‌كانى په‌یسه‌رپرێس دوێنێ پێنجشه‌ممه‌ ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان كۆبوونه‌وه‌یه‌كى نافه‌رمى كردووه‌و باسیان له‌چه‌ند بژارده‌یه‌ك كردووه‌، بۆچوونێك هه‌بووه‌ كه‌ له‌م مانگه‌وه‌ پاشه‌كه‌وت لاببرێت به‌ڵام مووچه‌ى مانگى ١٢ی به‌شێك له‌ وه‌زاره‌ته‌كان پاشه‌كه‌وته‌كه‌ى لاببرێت نه‌ك هه‌موو وه‌زاره‌ته‌كان، به‌ڵام گوتراوه‌ كه‌ ئه‌م بژارده‌ ناڕه‌زایى وه‌زاره‌ته‌كانى دیكه‌ى لێده‌كه‌وێته‌وه‌.

بژارده‌یه‌كى دیكه‌ى به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ته‌واوى مووچه‌ى مانگى ١٢ پاشه‌كه‌وت بكات و ئه‌م مانگه‌ مووچه‌ى مانگى یه‌ك دابه‌شبكرێت به‌بێ پاشكه‌وت، بژارده‌ى دواتر ئه‌وه‌یه‌ كه‌ مووچه‌ى مانگى ١٢ به‌ پاشكه‌وته‌وه‌ بدرێت له‌ مانگى داهاتووه‌وه‌ پاشكه‌وت لاببرێت.

به‌پێى زانیارییه‌كانى پەیسەر له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ى دوێنێ قسه‌ له‌گه‌ڵ فواد حسێن وه‌زیرى دارایى عێراق كراوه‌و دڵنیایى داوه‌ كه‌ مانگانه‌ مووچه‌ ره‌وانه‌ ده‌كرێت بۆ هه‌رێم به‌پێى یاسای بودجه‌.