کوردستان

05:04 - 28/11/2018

تەندروستی سلێمانی داوا لە نەخۆشخانەكان دەكات خواردن نەدەنە خۆبەخشەكان‌

پەیسەر

بەپێی نوسراوێك كە وێنەیەكی دەست پەیسەر پرێس كەوتووە و بەرواری 25/11/2018ی لەسەرە و بەواژۆی دكتۆر سەباح نەسرەدین بەرێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی ئاراستەی نەخۆشخانەكان كراوە، تێیدا هاتووە خواردن نەدرێتە ئەو پزیشك و كارمەندانەی لە نەخۆشخانەكان وەك خۆبەخش دەوام دەكەن، چونكە وەزارەتی تەندروستی نوسراوی بۆ ئەنجومەنی وەزیران كردووە و ئەنجومەنی وەزیران رەزامەندی پیشان نەداوە...

بەهۆی قەیرانی داراییەوە لەچەند ساڵی رابردوودا دامەزراندن لەكەرتی گشتی هەرێمی كوردستان راگیراوە، سەرباری ئەوەش ژمارەیەك كارمەندی بەشە پزیشكیەكان بەخۆبەخش لە نەخۆشخانەكان دەوام دەكەن