کوردستان

02:09 - 04/03/2019

پەیسەر ناوی كاندیدی یەكێتی بۆ پارێزگاری كەركوك ئاشكرا دەكات‌

پەیسەر

پاش ئەوەی ئەمڕۆ هەردوو مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان كۆبوونەوە، بەپێ‌ی زانیارییەكان لەسەر زۆر پرس رێكەوتن و كاندیدی یەكێتیش بۆ پۆستی پارێزگاری كەركوك قبوڵ كرا.

بەپێی زانیارییەكانی پەیسەرپرێس، كە لە سەرچاوەیەكی نزیك كۆبوونەوەكە دەستی كەوتووە، یەكێتی نیشتمانی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان لەكۆبونەوەكەی ئەمرۆدا لەسەر پرسی پارێزگاری كەركوك رێككەوتن و رزگارعەلی ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی لەرێگەی ئەنجومەنی پارێزگاوە كاندید دەكرێت بۆ وەرگرتنی پارێزگاری كەركوك.

سەرچاوەكەی پەیسەرپرێس دەشڵێت، لەسەر پرسی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمیش گەیشتوونەتە رێككەوتن و پێشبینی دەكرێت لەچەند كاتژمێری داهاتوودا رێككەوتنەكە بۆ رایگشتی ئاشكرا بكرێت.

بەپێی زانیاریەكان هیچ پۆستێكی یەكێتی لەكابینەی داهاتووی حكومەت گۆرانی بەسەردا نەهاتووە.