کوردستان

08:01 - 03/03/2019

​پارتی و یەكێتی رێكەوتنی نێوانیان واژوو دەكەن‌

پەیسەر

مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان، پڕۆژەكەی مەسعود بارزانی بۆ پەلەكردن لە پێكهێنانی حكومەت پەسەند كرد، سبەنێش بۆ واژووكردنی رێكەوتن كۆدەبنەوە.


بەپێی زانیارییەكانی پەیسەرپرێس، ئەمڕۆ مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان، پڕۆژەكەی بارزانی پەسەند كرد.


پڕۆژەكەی مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی بۆ رێكەوتن لەگەڵ یەكێتی پێكهاتووە لەوەی پارتی ئامادەیە پۆستی وەزارەتی داد وپۆستی پارێزگاری كەركوك بداتە یەكێتی و لەبەرامبەردا، یەكێتی ئامادەیی ئەوەی تێدابێت لە هەڵبژاردنەكانی داهاتووی ئەنجومەنی پارێزگاكان لە سنوری پارێزگای كەركوك لەگەڵ پارتی بە یەك لیست داببەزن.


بەپێی ئەو زانیاریانەی لە مەكتەبی سیاسی یەكێتیەوە دەست پەیسەرپرێس كەوتوە، رێكەوتنەكەی سبەینێ لەسەر پۆستەكانی حكومەت دەبێت و هەردوو مەكتەبی سیاسی یەكێتی و پارتی واژووی دەكەن.


زانیارییەكان ئاماژە بۆ ئەوەدەكەن كە ئەو پۆستانەی بۆ یەكێتی لە كابینەی داهاتوو دیاریكراوە وەك خۆی ماوەتەوەو گۆڕانكاری تێدا نەكراوە و یەكێتیش لە داواكانی پێشووی كە خۆی لە پۆستی سەرۆكی هەرێم یان جێگری دووەمی سەرۆكی هەرێم دەبینینەوە پاشگەزبوەتەوە.