02:38 - 01/03/2019
سەرۆكایەتی پەرلەمان فراكسیۆنی یەكێتی غیاب دا
سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان لە كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆدا بڕیاریدا فراكسیۆنی یەكێتی بەنەهاتوو ئەژمار بكرێت و غیابی ئەو فراكسیۆنەكەی دا.
لەكۆبونەوەكەی ئەمرۆی پەرلەمانی كوردستاندا دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان، فراكسیۆنی یەكێتی بەنەهاتوو ئەژماركردووە و پەرلەمانتارەكانی غیابداوە.
ئەو هەنگاوەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان، نیگەرانی فراكسیۆنی یەكێتی لێكەوتۆتەوە و پێیان وایە هیچ كۆبونەوەیەك بەبێ بەشداری ئەوان شەرعیەتی نابێت، و بەشداری نەكردنیشیان بەهۆی هەڵوێستی سیاسیەوەیە نەك هیچ هۆكارێكی تر.
پێش نیوەرۆی ئەمرۆ پەرلەمانی كوردستان بەبێ بەشداری فراكسیۆنی یەكێتی كۆبۆوە و بریاریشە لە ئایندەیەكی نزیكدا هەمواری یاسایی سەرۆكایەتی هەرێم بخرێتە بەرنامەی كارەوە.
لەوبارەوە سەرچاوەیەكی ئاگادار بە پەیسەرپرێسی راگەیاند: یەكێتی هۆشداری داوە لەدەستبردنی بۆ هەمواری یاسای سەرۆكایەتی بەبێ ئەوان و رایگەیاندووە ئاڵۆزی دروست دەكات و ئەنجامدەرانیشی دەبێت بەرپرسیاریەتیەكەی هەڵبگرن.