02:29 - 01/03/2019
سەرۆك وەزیرانی عێراق یەكێتی بێ ئومێد دەكات
سەرۆك وەزیرانی عێراق یەكێتی لە وەرگرتنی پۆستی وەزیری داد بێ ئومێد دەكات و دەڵێت لەگەڵ پارتی بگەڕێنەوە بۆ مێزی گفتوگۆ.
بەپێی ئەو زانیاریانەی پەیسەرپرێس لەسەرچاوەیەكی ئاگادارەوە دەستی كەوتووە لەكۆبونەوەكەی رۆژی پێنج شەممەی نێوان وەفدی یەكێتی بەسەرۆكایەتی كۆسرەت رەسوڵ و عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی عێراق باسی پارێزگاری كەركوك و وەزیری دادی حكومەتی فیدرالًی كراوە.
له كۆبونه‌وه‌كه‌یاندا، وەفدی یەكێتی بە سەرۆك وەزیرانی راگەیاندووە پۆستی پارێزگاری كه‌ركوك و وه‌زاره‌تی داد پشكی یه‌كێتیه‌و داواكانكردووه سه‌رۆك وه‌زیران هاوكاریان بێ بۆ وه‌رگرتنی ئه‌و دوو پۆسته.
به پێی زانیارییه‌كان، لەبەرامبەردا سەرۆك وەزیرانی عێراق رایگەیاندووە ئەوان نایانەوێت پشتیوانی لایەنێكی كوردی بكەن لەسەر حسابی لایەنێكی تر و هەموو دەستوەردانێكیش لەكاروباری ناوخۆی هەرێم رەتدەكەنەوە بۆیە پێشنیاریان بۆ یەكێتی كردووە بگەڕێتەوە بۆ سەر مێزی گفتوگۆ و لەگەڵ پارتی لەسەر ئەو پرسە رێككبكەون.
به‌هۆی نیگه‌رانییه‌كانی پارتی له شێوازی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆمار تا ئێستا یه‌كێتی و پارتی نه‌یانتوانیوه له‌سه‌ر پۆستی وه‌زاره‌تی داد رێكبكه‌ون كه پشكی كورده، هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا چه‌ندین كۆبونه‌وه‌ی بێ ئه‌نجام له‌نێوان پارتی و یه‌كێتی كرا به‌ڵام كورد هه‌ر نه‌یتوانی ئه‌و پۆسته وه‌ربگرێت.