09:56 - 27/02/2019
ئامانجی سه‌ردانی ئه‌و وه‌فده بۆ به‌غدا
وه‌فدێكی باڵای یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی چونه به‌غدا، ئامانجی ئه‌م وه‌فده‌ش گفتوگۆكردنه له‌سه‌ر پرسی پارێزگاری كه‌ركوك و پۆستی وه‌زاره‌تی دادی حكومه‌تی عێراق.
به‌پێی زانیاریییه‌كانی به‌رده‌ستی په‌یسه‌رپرێس، ئێوارەی دوێنێ وەفدێكی باڵای یەكێتی كە لەلایەن كۆسرەت رەسوڵ عەلی جێگری سكرتێری گشتیەوە سەرۆكایەتی دەكرا، گەیشتە شاری بەغداد و بڕیارە پرسی وەرگرتنی پارێزگاری كەركوك و وەزیری دادی حكومەتی فیدراڵی لەگەڵ بەرپرسانی بەغداد تاوتوێ بكات.
سەردانی وەفدەكەی یەكێتی لەكاتێكدایە بەپێی لێكتێگەیشتنی 5ی شوبات دەبوایە یەكێتی و پارتی بەوەفدی هاوبەش پرسی وەرگرتنی پارێزگاری كەركوك و ئاسایكردنەوەی دۆخی ناوچە جێ ناكۆكەكان تاوتوێ بكەن.
به‌پێێ ئه‌و زانیاریانه‌ی له مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیه‌وه دراوه به په‌یسه‌رپرێس، وه‌فده باڵاكه‌ی ئه‌و حیزبه داوا لە ژمارەیەك سەركردەی عێراقی دەكات بێنە هەرێم و گرێكوێرەكەی پێكهێنانی حكومەت بكەنەوە و چاوەڕوانیش دەكرێت هەفتەی داهاتوو لەسەر داوای یەكێتی چەند سەركردەیەك بێنە سلێمانی.