06:27 - 26/02/2019
پاڵاوگه نایاساییه‌كان ژیان ژه‌هراوى ده‌كه‌ن
200 پاڵاوگه‌ى نایاسایى چه‌ندین ساڵه هه‌ڕه‌شه له ته‌ندورستى هاوڵاتیان ده‌كه‌ن، ئه‌و پاڵاوگانه بێ مۆڵه‌تن و سه‌ر له‌كاریان ده‌رناكرێت چۆن نه‌وتیان پێده‌درێت و چۆن ده‌یپاڵێون و بۆ كوێ ده‌چێت، په‌رله‌مانتاران ده‌ڵێن، به‌رپرسان له پشتى پاڵاوگه‌كانه‌وه‌ن بۆیه داناخرێن، نه ده‌توانن نه‌وت به‌رهه‌م بهێێنن نه به‌نزین، به‌ڵكو ئه‌و نه‌فتایه‌شى به‌رهه‌میى دێنن تێكه‌ڵه‌ى به‌نزین ده‌كرێت بۆیه به‌نزین كوالێتى خراپه.
ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان، له 5ى ئابى 2018 بڕیارى دروستكردنى لیژنه‌یه‌كى ده‌ركرد، بۆ داخستنى ئه‌م پاڵاوگانه به‌ڵام به‌پێى زانیاریه‌كانى په‌یسه‌ر نه لیژنه‌كه دروستكراو نه پاڵاوگه‌كانیش داخران، پێشتریش له ساڵى 2015 بڕیارى داخستنى ئه‌م پاڵاوگانه له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه ده‌رچووبوو، به‌ڵام بڕیاره‌كان جێبه‌جێناكرێن و پاڵاوگه‌كان به‌رده‌وامن.
ئه‌ندامێكى په‌رله‌مانى كوردستان ده‌ڵێت، خاوه‌نه‌كانى ئه‌م پاڵاوگانه دیارنین، نازانرێت كێن، به‌ڵام گومان ده‌كات له‌وه‌ى حكومه‌ت خۆى له پشتى پاڵاوگه‌كانه‌وه بێـت شێركۆ جه‌وده‌ت بۆ په‌یسه‌ر پرێس گوتى"ئه‌گه‌ر حكومه‌ت پشكى نه‌بێت له‌گه‌ڵ خاوه‌نه‌كانیان، ناتوانن به ئاسانى كار بكه‌ن، له‌كاتێكدا خاوه‌نى هیچ كام له‌و پاڵاوگانه دیار نین و هیچ مۆڵه‌تێكى یاساییان نییه".
هه‌رچه‌ند پاڵاوگه‌كان نایاسایین و حكومه‌ت خۆى بڕیارى داخستنیانى داوه، به‌ڵام هه‌ر حكومه‌ت خۆى نه‌وتى خاویان پێده‌دات، شێركۆ جه‌وده‌ت گوتى"حكومه‌ت نه‌وتى خاو ده‌دات به‌و پاڵاوگانه و ئه‌وانیش گازوایلى لێ به‌رهه‌مده‌هێنن و ده‌یده‌نه‌وه به حكومه‌ت بۆ ئیشپێكردنى وێستگه‌كانى به‌رهه‌مهێنانى كاره‌با".
به گوته‌ى ئه‌و په‌رله‌مانتاره، حكومه‌ت ساڵانه سێ ملیار دۆلار له‌و مامه‌ڵه‌یه‌دا و له كڕینى گازوایلدا خه‌رج ده‌كات، ئه‌وه له كاتێكدایه ئه‌م وێستگانه ده‌توانرێت به گازى سروشتى كاربكه‌ن و حكومه‌ت به‌كارى ناهێنێت، تا په‌رله‌مان په‌كنه‌خرابوو زۆربه‌ى ئه‌و پاڵاوگانه داخران به‌ڵام دوایی ده‌ستیان به ئیشكردن كرده‌وه.
گرفتى گه‌وره‌ى پاڵاوگه نایاسییه‌كان ته‌نها مامه‌ڵه نایاساییه‌كانیان نییه، به‌ڵكو ئه‌و مه‌ترسییه‌یه كه له‌سه‌ر ژینگه دروستیان كردووه، ئه‌و پاشه‌ڕۆیه‌ى كه ده‌مێنێته‌وه ژه‌هره و هه‌ر لیترێك له پاشه‌ڕۆى ئه‌و پاڵاوگانه كه ده‌چێته ژێر خاك و تێكه‌ڵ به ئاوى ژێرزه‌وى ده‌بێت، هه‌ر لیترێك پاشه‌ڕۆى ئه‌و پاڵاوگانه تواناى ژه‌هراویی كردنى 100هه‌زار لیتر له ئاوى ژێرزه‌وى هه‌یه.
غالب محەمەد، ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران، پێى وایه ئه‌و پاڵاوگانه له‌لایه‌ن كه‌سانى ده‌ستڕۆیشتووى حیزبه‌وه پاڵپشتى ده‌كرێن، ئه‌گه‌رنا ئاسان نییه ئیش بكه‌ن. ده‌شڵێت كارى ئه‌و پاڵاوگانه سپى كردنه‌وه‌ى پاره‌یه بۆ حكومه‌ت، ئه‌گه‌رنا هیچ سودێكى تریان نییه.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره بۆ په‌یسه‌ر باسیله‌وه‌كرد، پاڵاوگه‌كان كۆنن و هى ساڵانى ناوه‌ڕاستى سه‌ده‌ى رابردوون، له توانایاندا نییه نه نه‌وت و نه هیچ ماده‌یه‌كى تر به‌رهه‌م بهێنن"ئه‌و نه‌فتایه‌شى لێى به‌رهه‌م دێت تێكه‌ڵ به به‌نزین ده‌كرێت و هه‌ر بۆیه‌شه كوالێتى به‌نزین نزمه، به‌هۆى پاشه‌ڕۆى ئه‌م پاڵاوگانه‌وه زیانێكى زۆر به‌ر ژینگه كه‌وتووه، ئاوى تانجه‌رۆ به‌هۆى پاشه‌ڕۆى ئه‌و پاڵاوگانه‌وه وا پیس بووه ١٠٠ ساڵى ده‌وێت تا خاوێن ده‌بێته‌وه".
پاڵاوگە نایاساییه‌كان زۆربه‌یان له سنورى هه‌ولێرن، به جۆرێك ١٢٤ پاڵاوگه ده‌كه‌ونه سنورى پارێزگاى هه‌ولێر و له‌سه‌ر ڕێگاى نێوان كه‌ركوك هه‌ولێر و له ناوچه‌ى گوێر، ٣٧ پاڵاوگه له دهۆك و زیاتر له ٤٠ پاڵاوگه‌ش له سلێمانین له ناوچه‌ى تانجه‌رۆ و هه‌ندێكیشیان له نزیك بازیانن له ڕۆژئاواى سلێمانى.
عه‌باس محەمەد ئه‌ندامى لیژنه‌ى ته‌ندروستى و ژینگه له ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى هه‌ولێر به په‌یسه‌رى ڕاگه‌یاند، چه‌ند پاڵاوگه‌یه‌ك له سنورى پارێزگاكه‌یان داخراون و هه‌ندێكیشیان به‌هۆى نه‌بوونى مادده‌ى خام له كاركردن وه‌ستاون و زۆربه‌شیان تاوه‌كو ئێستا كارده‌كه‌ن.
گوتیشی خاكى ئه‌و ناوچانه‌ى كارگه‌كانى لێن به ته‌واوى كاول بووه، هه‌روه‌ك دانیشتوانى نزیك پاڵاوگه‌كان به ته‌واوى به دوكه‌ڵ و بۆنى پاڵاوگه‌كان هه‌راسان بوون، به هۆكارێكیشى ده‌بینێت بۆ تووشبوون به نه‌خۆشى شێرپه‌نجه.
پێناچێت حكومه‌ت تواناى داخستنى پاڵاوگه نایاساییه‌كانى هه‌بێت، به‌رده‌وامى كاركردنیان سه‌ره‌ڕاى ئه‌و مه‌ترسییه گه‌وره‌ى هه‌یانه بۆ سه‌ر ژینگه‌و ته‌ندروستى هاوڵاتیان، ئاماژه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى سه‌رى گه‌وره له‌پشتى پاڵاوگه‌كانه‌وه بێت، ئه‌گه‌ر چى بۆ خه‌ڵك ناسنامه‌ى پاڵاوگه‌كان روون نین نازانرێت كێ و چۆن هه‌ڵیان ده‌سوڕێنێت، به‌ڵام ئه‌وانه بۆ حكومه‌ت ره‌نگه زانراوبێت چونكه ئه‌سته‌مه حكومه‌ت نه‌وتى خاو به پاڵاگه‌یه‌ك بدات بێ ئه‌وه‌ى بزانێت هى كێیه‌و بۆكوێ كارده‌كات.